كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بێزاره و هه‌واڵه‌كانیش باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، پێشهاتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره یاریزانه‌كه بچێته یانه‌ی بارسێلۆنا؟
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، 10ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كرده‌وه، رۆناڵدۆ پێشتر بە بریکارەکەی "خۆرخێ مێندێز"ی راگەیاندووە، کە لە یانه‌ی شەیتانە سوورەکان بێتاقه‌ته و دەبێت بە دوای یانەیەکی تردا بگەڕێت، به تایبه‌تی ئەگەر یانەكه‌ی لە سیاسەتی به‌ڕێوه‌بردنی ناڕێکوپێکی به‌رده‌وام بێت، چونکە رالف رانگنیکی راهێنەری ئه‌ڵمانی نەیتوانیوه سه‌قامگیری بۆ تیپه‌كه بێنێته كایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئێسته یانه‌ی مانچێستەر یونایتد دووچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره بووه، به تایبه‌تی دوای دۆڕانی تیپه‌كه به وڵڤەرهامپتۆن له یاریی دووشه‌می رابردوو به 0-1 گۆڵ له پرێمه‌رلیگدا.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، ئێسته یازدە یاریزان دەیانەوێت یانەکە جێ بهێڵن، چونكه پێیان وایه یانه‌كه‌یان ناتوانێت بگەڕێتەوە ئاستی پێشووی، دیارترین یاریزانیش کریستیانۆ رۆناڵدۆیە، كه ده‌یه‌وێت بڕوات.
بە تێڕوانین له بارودۆخی نائاسوودەی رۆناڵدۆی پۆرتوگالی لەگەڵ مانچێستەر، هەروەها پێوەندیی نایابی مێندێز لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و هه‌روه‌ها پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری وەرزشی یانەکە ماتیۆ ئێلمانی و پێویستیی راهێنەر چاڤی هێرناندێز بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێك، به دوور نازانرێت كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێوه‌ندیی به یانه‌ی بارسێلۆناوه بكات.
ڕۆناڵد تا ساڵی 2023 گرێبه‌ستی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هه‌یه، ئەم وەرزەش تا ئێسته هەشت گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی له پرێمەرلیگدا تۆمار کردووە.
مانچێستەر یونایتد ئێسته له پله‌ی حەوتەم پرێمەرلیگه بە 31 خاڵ.