له‌وه‌ته‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ناوی "ئۆمیكرۆن" له زۆرینه‌ی وڵاتاندا بڵاو بووه‌ته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌یان تا ئاستێك عێراق و كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه، بۆیه چه‌ند توێژه‌رێكی بواری ته‌ندروستی له عێراقدا بۆ شاره‌زایی هاووڵاتییان له‌باره‌ی تووشبوون به ئۆمیكرۆن، نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
به‌پێی پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و توێژه‌ره عێراقییانه‌ی باس له نیشانه‌كانی ئۆمیكرۆن ده‌كه‌ن، پێنج نیشانه‌یان ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی ئۆمیكرۆن ده‌بن، سه‌رجه‌م نیشانه‌كانیش هه‌مان نیشانه‌كانی ئه‌نفله‌وه‌نزان.
به‌پێی بۆچوونی توێژه‌رانی ته‌ندروستیی عێراقی، ئه‌وه‌ی تووشی ئۆمیكرۆن ده‌بێت، سه‌ره‌تا ئاو به لووتیدا دێته خواره‌وه، له‌گه‌ڵ گیرانی لووتی.
نیشانه‌یه‌كی تریش بۆ تووشبوون به ئۆمیكرۆن، سه‌رئێشه‌یه و به‌دوایدا داهێزران یان ئازارێكی تری جه‌سته‌یه، هه‌ندێك جار ئازاره‌كه مامناوه‌نده و هه‌ندێك جاریش ئازاری توند تووشی تووشبوو ده‌بێت.
پژمین و ئازاری قوڕگیش، دوو نیشانه‌ی تری تووشبووی ئۆمیكرۆنن. به‌ڵام به‌پێی گوته‌ی توێژه‌ران، تووشبوو به ئۆمیكرۆن زیاتر هه‌ست به سه‌رئێشه ده‌كات و زۆر به خێرایی ماندوو ده‌بێت.
دواتریش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوو ژه‌می ڤاكسینیان كوتاوه، ئه‌گه‌ر تووشی ئۆمیكرۆنیش بن، ئاستی تووشبوونه‌كه‌یان زۆر كه‌م ده‌بێت و زۆر به زوویش تێیده‌په‌ڕێنن.