كادیلاك له سنووره‌كان تێپه‌ڕی و ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی نمایش كرد كه له سه‌رسووڕمان ده‌تهێڵێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یانه‌وه ده‌ڵێ، كۆنسێپتی نوێ ته‌واوی كاره‌باییه و چه‌ندان سیستم و تایبه‌تمه‌ندی جیاوازمان تێدا به‌كار هێناوه، له‌گه‌ڵ دیزاینێكی گه‌وره بۆ بۆدی ئۆتۆمبێله‌كه.
له ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری ''InnerSpace''ـه، ئۆتۆمبێلێكی كاره‌باییه و ته‌واوی سیستمه‌كه‌ی خۆلێخوڕه ''ته‌نیا له‌ڕێی نه‌خشه‌وه شوێنی مه‌به‌ست دیاری ده‌كه‌یت و ده‌تگه‌یه‌نێته شوێنی ئامانج''، وه‌ك كۆمپانیاكه‌یش گوتوویه‌تی، ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی زیره‌كه و هاوشانی تێسلا ڕكابه‌ری ده‌كات.
ئەم کادیلاکە بە ئۆتۆمبێلی کەپڵەکان ناسراوە
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك له‌باره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله، قه‌باره‌ی بۆدی و ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه، به‌تایبه‌ت به‌شی ناوه‌وه‌ی كه وه‌ك ژوورێكی دانیشتن وایه و شوێنی دانیشتنی دوو كه‌سی تێدایه، له‌گه‌ڵ سكرینێكی گه‌وره به‌رانبه‌ری كه وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆن به‌كار دێت، هه‌میش وه‌ك شاشه‌یه‌ك بۆ بینینی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه.
كادیلاك كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله و سه‌ربه كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ مۆتۆرزه، كادیلاك به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له 50 وڵات ده‌فرۆشێت، زۆرترین فرۆشراوه‌كانی له ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دایه. به یه‌كه‌مین كۆمپانیا داده‌نرێت له به‌رزی كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كانی.