ئاگرین دڵشاد گۆرانیبێژی لاو ئاشكرای كردووه، بڕیاره به‌مزووانه نوێترین به‌رهه‌می به‌شێوه‌ی كلیپ به‌ناوی "گه‌ر" بڵاو بكاته‌وه.
گۆرانیبێژی لاو ئاگرین دڵشاد له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، له نوێترین پۆستیدا ڕای گه‌یاندووه، "له داهاتوویه‌كی نزیكدا گۆرانیی (گه‌ر)ی ناو ئه‌لبوومی (تێناگه‌ی) بڵاو ده‌بێته‌وه."
وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی داوه گۆرانیی (گه‌ر)ی ناو ئه‌لبوومی (تێناگه‌ی)، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی كانوونی دووه‌م، سه‌عات شه‌شی ئێواره، به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ له كه‌ناڵی خۆی له یوتیوب بڵاو ده‌بێته‌وه، ماوه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی شه‌ش خوله‌ك و 47 چركه‌یه، نوێترین ته‌كنیكی سینه‌مایی و ڕه‌نگسازی له به‌رهه‌مهێنانی كلیپه‌كه به‌كار هێنراوه.
ئاگرین دڵشاد تێكست و میلۆدیی گۆرانیی (گه‌ر)ی ئاماده كردووه، كۆمپانیای ئارتین كڕاون كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ كردووه، هه‌روه‌ها كۆمپانیای ڕیكۆرده‌كانی "راگرین"یش كاری ده‌نگی بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجام داوه.
به‌رهه‌مه‌كه له دارستانێكی پارێزگای دهۆك ڤیدیۆكه‌ی تۆمار كراوه و له‌ناو كلیپه‌كه‌دا خانوویه‌كی دارین ده‌سووتێنرێت.
ئاگرین دڵشاد گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌رێكی دیاری خه‌ڵكی كه‌ركووكه، ساڵی 2014 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی ته‌واو كردووه، قوتابی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كانی ئه‌مڕۆ، چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانیی تۆماركراوی هه‌یه. له ساڵی 1995 له كه‌ركووك له دایك بووه، خاوه‌نی زیاتر له 100 به‌رهه‌می هونه‌رییه، یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانییه‌كانی به ناوی (تێناگه‌ی) له ساڵی 2020دا بڵاو كرده‌وه. هه‌روه‌ها دووه‌م ئه‌لبوومی به ناوی (ڕه‌نگار) له ساڵی2021 بڵاو كرده‌وه.