فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی باری كه‌سێتی كامیارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وێڕای ئاگاداربوون له هۆكاری مردنی حه‌یده‌ر قوربانی به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه مانگی رابردوو له گرتووخانه‌ی سنه له سێداره درا، هۆكاری مردنه‌كه‌ی به نادیار ڕاگه‌یاندووه.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئه‌و كاره‌ی شه‌رمه‌زار كردووه و ئاماژه‌ی داوه، كۆماری ئیسلامیی ئێران له ترسی به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی له سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه به نایاسایی سزای سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه، ده‌یه‌وێ به‌ڵگه‌كانی ئه‌م تاوانانه بسڕێته‌وه.
له پرۆسه‌یه‌كی ته‌واو ناشه‌فاف و نادادپه‌روه‌رانه و نایاساییدا سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه
جێی باسه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك ڕاگه‌یه‌نراوی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ، له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، حه‌یده‌ر قوربانی له پرۆسه‌یه‌كی ته‌واو ناشه‌فاف و نادادپه‌روه‌رانه و نایاساییدا سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، به‌بێ تێپه‌ڕاندنی ڕێوشوێنه یاساییه‌كان و به نهێنی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی دادگای سنه، سزاكه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كراوه.
حه‌یده‌ر قوربانی له 16ی ئوكتۆبه‌ری 2016 له‌گه‌ڵ برایه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، چه‌ندان مانگ له ژووری تاكه‌كه‌سی و به گوته‌ی كه‌سه نزیكه‌كانیان، له ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و رۆحیدا بوون، له ئاكامدا حه‌یده‌ر قوربانییان ناچار كرد كه له كه‌ناڵی ئینگلیزی زمانی پرێس تیڤی به زۆره‌ملێ ددانپێدانان بكات.
حه‌یده‌ر قوربانی سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو به تۆمه‌تی "به‌غی” و هاوكاری و ئه‌ندامێتی له حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا.