فایبرۆمایالگیا چییە؟

:: PM:05:40:10/01/2022 ‌

كەسانێك تووشی حاڵەتێك دەبنەوە ناتوانن تەركیز بكەن یان بخەون، هەست بە ئازاری تەواوی لەش دەكەن، رەنگە ئەوانە نیشانەی تووشبوون بێت بە فایبرۆمایالگیا، كە پەتایەكی بڵاو و درێژخایەنە و تەواوی لەش ئازاری دەبێت، جیا لە شێوانی مێشك و بێ تاقەتی و تێكچوونی میزاج. 

توێژەران پێیان وایە ئازاری ریشاڵە ماسولكەییەكان، هەستی ئازار گەورەتر دەكات لە رێگەی كارتێكردنی چۆنیەتی چارەسەركردنی مێشك و دڕكە پەتك بۆ ئاماژەكانی ئازار و جگە لە ئازاریش، وەك ماڵپەڕی "میدیكەڵ نیوز تودەی"، بڵاوی كردووەتەوە.
پزیشكانیش بە زەحمەت لە پەتاكە تێدەگەن، چونكە نیشانەكانی تێكەڵ بە نیشانەی نەخۆشی ترە
تەنانەت پزیشكانیش لایان زەحمەتە لەو پەتایە تێبگەن، چونكە نیشانەكانی تێكەڵ بە نیشانەی چەند نەخۆشی ترە، بەوهۆیەشەوە زۆرجار بەهەڵە ئازاری ریشاڵی ماسولكەیی دەستنیشان دەكرێت، زۆرجار نیشانەكان ئەوكات دەردەكەوێت دوای شۆكێكی جەستەیی یان نەشتەرگەری یان تووشبوون بە پەتا یان سترێسی بەهێز، هەندێك جاریش بێ روودانی هیچ رووداوێك روودەدات. 

لە نیشانەكانی، ئازارێكی سووك كە سێ مانگ بەردەوام دەبێت، شوێنی ئازارەكەیش لاتەنیشت و ناوەڕاستی لەشە، داهێزران و شەكەتی و پچڕانی هەناسە و كەمبوونەوەی توانای تەركیز و هۆشیاری و ئازاری و وشكهەڵگەڕانی شەویلاك و ئازار و ماندووبوونی ماسولكەی دەموچاو رەقبوونی جومگە و ماسولكە لە بەیانیان.

ئەوانە جگە لە سەرئێشە و ورووژانی قۆلۆنی دەمارگیری و هەستیاری بۆ سەرما و گەرما و زیادبوونی ئازاری سووڕی مانگانە، لە هۆكارەكانی دەركەوتنیشی، بۆماوەیی و هەوكردن رووداو و بەسەرهات و شۆكی جەستەیی و سۆزداری.   







وشە - مه‌حموود ئیسماعیل