مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی زیاتر له سێ ملیار دا بۆ پڕۆژه‌ی ڕێی "بێخمێ-كانی تۆزێ" له سنووری ئاكرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی كانوونی دووه‌م، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سێ ملیار و 857 ملیۆن و 873 هه‌زار دینار بۆ پڕۆژه‌یه‌كی رێگاوبان ته‌رخان كراوه.
باس له‌وه‌یش كراوه كه پاره‌كه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی " چاككردنه‌وه و قیڕتاوكردنی ڕێی ئامادا- بێخمێ – كانی تۆزێ" به درێژیی 21 كیلۆمه‌تر له شاره‌دێی دینارتێ له ئاكرێ خه‌رج ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش كراوه كه ئه‌م گوژمه‌یه به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای دهۆك خه‌رج ده‌كرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی رابردوو زۆرترین هه‌وڵی بۆ چاككردنی رێیه‌كان داوه و چه‌ندان پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر جێبه‌جێ كراون.