مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاندووه، چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری دارایی گشتی و شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست و ڕێكاره‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌وازه سنوورییه‌كان و فرۆشتنی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی ڕوون و شه‌فاف كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیلۆیته‌وه وردبینی بۆ ده‌كرێت، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌هێزتر شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی كانوونی دووه‌م، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، پێشوازییه‌كی گه‌رم له بڕیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌م بۆ لابردنی عێراق له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه مه‌ترسی زۆری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان له سه‌ره. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی له‌به‌غدا، به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، پێكه‌وه كاریان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی باربووكردنی دارایی تیرۆر و تۆڕه‌كانی تاوان، له نێویشیاندا ئه‌نجامدانی زیادكردنی ئاشكرا و ئاڵۆگۆڕ و كاروباری نایاسایی به دراو.
ئێمه ئه‌م گۆڕانكاریانه‌مان له پێناو باشتركردنی داهاتووی خۆمان ئه‌نجام داوه
" چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری دارایی گشتی و شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست و ڕێكاره‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌وازه سنوورییه‌كان و فرۆشتنی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی ڕوون و شه‌فاف كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیلۆیته‌وه وردبینی بۆ ده‌كرێت، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌هێزتر شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بكه‌ین و هه‌روه‌ها توانیومانه به شێوه‌یه‌كی باشتر، چاودێری داهاته‌كانمان بكه‌ین له ڕێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سیسته‌می بانكی جیهانی، ئێسته‌ش له ڕێی بره‌ودان به هاوئاهه‌نگی دارایی و وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌نجامدانی چاكسازی له كه‌رتی بانكی ئاسانتر ده‌بێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا" سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، بۆ ئێمه له كوردستان، ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌نگاوێكی تایبه‌تییه، داعش هه‌وڵیدا و شكستی هێنا له تێكدانی ژیانمان. بۆیه ئێمه له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانین بۆ په‌كخستن و ڕیشه‌كێشكردنی هه‌وڵه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی دارایی و خۆپاره‌داركردن له لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ( گرووپی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی پاره‌داركردنی داعش) .
مه‌سروور بارزانی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "ئێمه ئه‌م گۆڕانكاریانه‌مان له پێناو باشتركردنی داهاتووی خۆمان ئه‌نجام داوه، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م چاكسازییه ئابووری و خۆڕێكخستنه‌وه‌مان نه‌كردایه و ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی بازرگانی نایاسایی نه‌بووبوونایه‌ته‌وه، ئێسته ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ نه‌ده‌ڕه‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان له ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگیی بكه‌ین".
له كۆتایشدا رای گه‌یاندووه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه به‌ده‌ستمانهێناوه، هاوكات له گه‌ڵ داننانی ئه‌وروپا به هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته هانده‌رێكی زیاتر بێت بۆ په‌ره‌پێدانی هاوئاهه‌نگی نێوانمان له پێناو دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی ئابووری بۆ نه‌وه‌كانمان. "من دڵنیام ئه‌مه ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێك له هه‌نگاونانی كوردستان به‌ره‌و دواڕۆژێكی جیهانیی و ئاسووده و ئارام بۆ خه‌ڵكی كوردستان".