بڵاوبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵی ڕه‌ش به‌زۆری له ئۆتۆمبێلی جۆری گازوایل و دیزڵدا باوه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێلی به‌نزین، چونكه كاتێك ئۆتۆمبێلی به‌نزین دووكه‌ڵی ره‌ش ده‌رده‌دات كه ئۆتۆمبێله‌كه كۆن بێت یان له‌ژێڕ په‌ستانێكی زۆردا ''under heavy acceleration''بێت، به‌ڵام بزوێنه‌ری نوێ به هیچ شێوه‌یه‌ك دووكه‌ڵی ڕه‌ش ده‌رنادات.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ڕه‌زا رۆنگۆڕ و شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، ده‌ركردنی دووكه‌ڵی ڕه‌ش له ئۆتۆمبێلی جۆری به‌نزیندا، به‌هۆی تێكه‌ڵه‌ی تێره‌وه دروست ده‌بێت، واته ڕێژه‌ی به‌نزین بۆ هه‌وا زۆره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی په‌ستانێكی زۆره‌وه‌یه له‌سه‌ر به‌شه‌كانی بزوێنه‌ر كه دابه‌ش ده‌بێت بۆ سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه.
ئەمانە هۆکارن بۆ دەردانی دووکەڵی رەش لە ئۆتۆمبێلی بەنزیندا
یه‌كه‌م تێكه‌ڵه‌ی تێر: ناڕێكی له ڕێژه‌ی هه‌وا بۆ به‌نزین كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت ڕێژه‌ی به‌نزین زیاتر بێت له هه‌وا، واته گیراوه‌یه‌كی تێرمان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی دروستبوونی دووكه‌ڵی ڕه‌ش، كاتێك بزوێنه‌ر له ژێر په‌ستاندا بێت یان له‌كاتی ئۆڤه‌ركردندا، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ناردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌نزین بۆ ناو سلنده‌ر كه ڕه‌نگه هه‌وای پێویست بۆ سووتاندنی هه‌موو به‌نزینه‌كه به‌ته‌واوی.
دووه‌م نه‌بوونی هه‌وای پێویست: نه‌بوونی هه‌وای پێویست كه ئه‌مه‌یش به هه‌مانشێوه ده‌بێته هۆی دروستبوونی گیراوه‌ی تێر، واته ڕێژه‌ی به‌نزین بۆ هه‌وا زیاد ده‌كات، زۆرجار به‌هۆی گیرانی فلته‌ری هه‌وا یان پیسبوونیه‌وه دروست ده‌بێت، ئۆتۆمبێلی به‌نزین زۆر به كه‌می دووكه‌ڵی ڕه‌ش ده‌رده‌كات له چاو ئۆتۆمبێلی گازدا، زۆربه‌ی جاریش هۆكاره‌كه‌ی ناڕێكییه له‌ڕێژه‌ی هه‌وا بۆ به‌نزین.