فڕۆكه‌وانێكی لبنانی له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی تایبه‌ت به گه‌شتی هاووڵاتییانن، هه‌ندێك زانیاریی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تا ئێسته ئێمه نایانزانین، ئه‌وه‌شی له لاپه‌ڕه‌ی "Murex" له ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م، هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به ناوی فڕۆكه‌وانه لبنانییه نه‌كردووه و ته‌نیا زانیارییه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، پێگه‌كه خۆی پێی وایه زۆر پرسیار هه‌ن تا ئێسته بێ وه‌ڵام بوون، بۆیه ئه‌و فڕۆكه‌وانه لبنانییه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ به‌پێی ئه‌و ماوانه‌ی كه فڕۆكه‌كان به‌سه‌ر ئاسمانه‌وه‌ن، ئاوی پێویست هه‌ڵده‌گرن، بۆیه ئه‌و ئاوه‌ی له‌ناو فڕۆكه بۆ ئاوده‌ست به‌كار دێت، هه‌مان ئه‌و ئاوه‌یه كه له‌ناو هه‌مان فڕۆكه بۆ چای و قاوه نسكافه به‌كار دێت، به‌ڵام ئه‌و ئاوه بۆ خواردنه‌وه ناشێت، چونكه به به‌كارهێنانی بۆ چای و قاوه، ئاوه‌كه ده‌كوڵێت و كێشه‌ی نامێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ئه‌و خواردنه‌ی له‌ناو فڕۆكه ده‌درێته گه‌شتیاران، هه‌مان خواردن نییه كه ده‌درێته فڕۆكه‌وانه‌كان. دووپات ده‌كاته‌وه كه خواردنی فڕۆكه‌وانه‌كان جیاوازه، ده‌بێ پشكنینی زیاتری بۆ بكرێت نه‌ك به‌هۆیه‌وه تووشی ژه‌هراویبوون بن، واته بایه‌خی تایبه‌ت به فڕۆكه‌وانه‌كان ده‌درێت.
فڕۆكه‌وانه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه به‌رله‌وه‌ی بچنه ناو فڕۆكه‌كه، ده‌بێ له‌ڕووی ته‌ناهی و ئاسایشه‌وه، بێنه پشكنین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه هه‌ر ئه‌وه نییه گه‌شتیاران به‌رله‌وه‌ی سواری فڕۆكه‌كه ببن، پشكنینیان بۆ ده‌كرێ، به‌ڵكو فڕۆكه‌وانه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه به‌رله‌وه‌ی بچنه ناو فڕۆكه‌كه، ده‌بێ له‌ڕووی ته‌ناهی و ئاسایشه‌وه، بێنه پشكنین.
دواتریش ئه‌و فڕۆكه‌وانه لبنانییه گوتوویه‌تی، فڕۆكه‌وانه‌كان بۆ چوونیان بۆ ناو وڵاتان، پێویستیان به ڤیزه نابێ، ته‌نیا له هه‌ندێك وڵات‌دا نه‌بێ كه ره‌نگه زیاتر له شه‌وێك تێیدا بمێننه‌وه، ناچاری وه‌رگرتنی ڤیزه ده‌بن.