دوای ماوه‌یه‌ك له دابڕان، كۆمپانیای هواوی به به‌رهه‌مێكی تازه له جۆری ''Enjoy 20e'' مۆدێل 2022، هاته‌وه بازاڕه‌كانی دنیا. وه‌ك كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م مۆبایله به یه‌كه‌مین به‌رهه‌می هواوی هه‌ژمار ده‌كرێت كه له ساڵی نوێ خستبییه بازاڕه‌كانه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ''
gadgets'' ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، هواوی نوێترین به‌رهه‌می له جۆری ''Enjoy 20e''ی خسته بازاڕه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه ده‌ڵێ، بۆ ساڵی نوێ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌مان ئه‌نجام داوه له به‌رهه‌مه‌كه، هه‌م له‌ڕووی دیزاین و هه‌میش له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌وه.
هواوی یەکەمین بەرهەمی بۆ ئەمساڵ ناساند
به‌رهه‌مه‌كه ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته به‌م تایبه‌تمه‌ندییانه، شاشه‌یه‌ك كه قه‌باره‌كه‌ی 6.30 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی 720 به 1600 پیكسڵه، ڕامی شه‌ش گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی 128 گێگابایته، پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی هیسلیكۆن كرین 710A كار ده‌كات، پاترییه‌كه‌ی 5000 میلی ئه‌مپێره، دوو كامێرای هه‌یه و كامێرای سه‌ره‌كی 64 مێگاپیكسڵه، هه‌ر ئه‌مه وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 240 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای هوواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه، ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێزه، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا، ئه‌و خاوه‌ندارێتی ئۆنه‌ریش ده‌كات.