جیا له‌وه‌ی عێراق به‌ده‌ست ده‌یان ته‌نگژه‌وه ده‌ناڵێنێت، ته‌نگژه‌كان تێكهه‌ڵكێشن، به‌تایبه‌تی له‌نێوان ته‌نگژه‌ی سیاسی و ته‌ناهییه‌وه، تا ئاستێك ئاڵۆزیی دۆخی سیاسی ئاڵۆزیی دۆخی ته‌ناهی به‌دوای خۆیدا دێنێت، چونكه لایه‌نه ناكۆكه‌كان دوور له سوپا و هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق خاوه‌ن چه‌ك و میلیشیان، ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك هێرش كرایه سه‌ر كاروانی لۆجیستی هاوپه‌یمانان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی رای گه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م كاروانێكی لۆجیستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرا له نزیك دیوانییه كه‌وته به‌ر هێرشێك به بۆمێكی چێنراوه‌وه و زیان به باره‌به‌رێكی كاروانه‌كه گه‌یشتووه.
هێرشه‌كان پێوه‌ندیان به ناكۆكی نێوان كۆمپانیای پاراستنی ئه‌و كاروانانه‌وه هه‌یه
ئه‌و هێرشه سێیه‌م هێرشه ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر كاروانه‌كانی پاڵپشتیی لۆجیستی هاوپه‌یمان له عێراق، كاتێك دوو هێرشی تر له هه‌ردوو پارێزگای به‌غدا و موسه‌نا روویان دا.
زۆرینه‌ی هێرشه‌كانی له‌و جۆره بێ زیانن و له رێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ كاروانه‌كه‌ن هه‌ر هه‌موویان عێراقین، ئه‌گه‌رچی به رووكه‌یش وا ده‌خوێندرێته‌وه ئه‌و هێرشانه گوشارێك بن بۆ سه‌ر هێزی هاوپه‌یمانان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له عێراق، به‌ڵام زانیارییه‌كان ئاماژه ده‌كه‌ن كه هێرشه‌كان پێوه‌ندیان به ناكۆكی نێوان كۆمپانیای پاراستنی ئه‌و كاروانانه‌وه هه‌یه كه نزیكن له میلیشیا جیاوازه‌كان.
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له گه‌ڕه‌كانی گفتوگۆی ستراتیجی، ته‌واوی هێزه شه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له 31ی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو له عێراق كشانه‌وه و ئه‌وه‌ی ماوه ئه‌ركی راوێژكاری و راهێنان و پاڵپشتیی هه‌واڵكری و ئاسمانییه بۆ سوپای عێراق، ئه‌وان له هه‌ردوو بنكه‌ی هه‌ریر و عه ین ئه‌سه‌د جێگرن و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق و هه‌رێمه‌وه دێنه پاراستن.