نرخی نه‌وت له دوێنێ سێشه‌مه‌وه رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه. نرخی ئێسته‌ی نه‌وت به به‌رزترین نرخی ئه‌و به‌رهه‌مه له دوو مانگی رابردوو هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمه‌لێك له نه‌وتی برێنت به 83 دۆلار و 70 سه‌نت ده‌فرۆشرێت. له كاتێكدا سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ سێشه‌م به 81 دۆلار ده‌فرۆشرا. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش له 78 دۆلار و 50 سه‌نته‌وه بۆ 81 دۆلار و 35 سه‌نت هه‌ڵكشاوه.
كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌بووه.
باس له‌وه ده‌كرێ لێدوانێكی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌مساڵدا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌بووه.
هۆكارێكی تری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ كه‌متربوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی كاریگه‌رییه‌كانی ئۆمیكرۆن له‌لایه‌ك و دابه‌زینی قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌كی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ده‌گوترێ قه‌باره‌ی ئه‌و جۆره نه‌وته له‌م هه‌فته‌یه‌دا زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل دابه‌زیوه.
سه‌ره‌تای ساڵی 2020 له ژێر كاریگه‌ریی كۆرۆنا، نرخی نه‌وت تا خوارووی سفر دۆلاریش دابه‌زی و دواجار وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت، ناچار بوون به‌رهه‌مهێنان دابه‌زێنن و ئه‌و سیاسه‌ته‌ش تا ئێسته درێژه‌ی هه‌یه.