وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی ئۆكرانیا به‌رده‌وامه، به‌ڵام كاریگه‌ریی نه‌كردووه‌ته سه‌ر كێشه سه‌ره‌كییه‌كه كه ویستی داگیركردنی ئه‌و وڵاته‌یه له‌لایه‌ن رووسیاوه. رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیش ئاشكرای كردووه كه ئه‌مه‌ریكا به نهێنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا ده‌نێرێ.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م، له رۆژنامه‌ی "پۆلیتكۆ"ی ئه‌مه‌ریكیی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی ئۆكرانیا له ئارادایه، له‌گه‌ڵیدا ئه‌مه‌ریكا به نهێنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی بۆ ئۆكرانیا ناردووه. ئاماژه به‌وه ده‌كرێ كه چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كان به بڕی 200 ملیۆن دۆلارن.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه له مانگی دێسێمبه‌ری رابردوودا، ئه‌مه‌ریكا به بڕی 200 ملیۆن دۆلار چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی بۆ ئۆكرانیا ناردووه. به‌پێی رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی و ئۆكرانی له‌باره‌ی ناردنی چه‌ك به نهێنی بۆ ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه قسه‌یان كردووه.
ئه‌مه‌ریكا سیستمی رادار و ریژه‌یه‌ك له كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی ده‌ریایی بۆ ئۆکرانیا ناردوو
راوێژكاری سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی و كه‌سێكی تر كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ئاشكرایان كردووه، ئه‌مه‌ریكا سیستمی رادار و ریژه‌یه‌ك له كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی ده‌ریایی بۆ ئۆکرانیا ناردووه، به‌ڵام دروست ئاشكرا نه‌كراوه كه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و وڵاته. به‌ڵام له مانگی دیسێمبه‌ری رابردوو بووه.
ئه‌وه‌ش گوتراوه، هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه رووسیا نیازی داگیركردنی ئۆكرانیای هه‌یه و به هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه جێبه‌جێ ده‌كات، بۆیه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌یه زیانی به‌رچاو له هێزه‌كانی رووسیا بده‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی دڵنیان له‌وه‌ی ناتوانرێ ئه‌نجامه‌كه‌ی رووسیا په‌ك بخرێت.