گه‌وره‌ترین گرفتی مرۆڤ ئه‌وه نییه كه مرۆڤه‌كانی تر هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنی و ساخته‌كارییان له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ خودی خۆی ڕاست نه‌بێ و ساخته‌یی له‌گه‌ڵ خۆیشی بكات، سورێن كیركه‌گارد بیرمه‌ندی دانیماڕكی له‌وباره‌وه زۆر هه‌ڵوه‌سته‌ی كردووه و باس له‌و حه‌قیقه‌ته ده‌كات، كه مرۆڤه‌كان زۆرینه‌یان به ڕێژه‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ساخته و هه‌ڵخه‌تێنه‌ری خودی له ناخی خۆیاندا هه‌یه، ته‌نیا به دروستكردنی هاوسه‌نگی له نێوان سنوورداربوون و بێ كۆتاییبوون ده‌توانین به‌سه‌ر ئه‌و گرفته مه‌زنه زاڵ بین.
به گوێره‌ی هزرینه‌كانی ئه‌و
بیریاره، كاتێك مرۆڤ سنوور و بێ سنووره‌كانی ناسی، واته كۆتایی و بێ كۆتاییه‌كانی له‌یه‌كتر جیا كرده‌وه، ده‌توانێ مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ خودی خۆی بكات و خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت و ئه‌وانی تریش به‌ره‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن نه‌بات، به شێویه‌كی ڕوونتر پێویسته ئێمه شته سنوورداره‌كان و بێ سنووره‌كان له ناخی خۆمان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، بۆ نموونه خه‌ون و خه‌یاڵ و وه‌همه‌كان شتی بێ سنوورن و به‌ره‌و وێرانبوون و دڕنده‌یی ئاراسته‌مان ده‌كه‌ن، كاتێك هه‌میشه خه‌ونه‌كانمان زۆرتر و گه‌وره‌تر بێ و سنووریان نه‌بێت، ئه‌وا بۆ به‌دیهێنانیان گرفت له بوونمان دروست ده‌بێ و فێڵ له خۆمان ده‌كه‌ین، تا بڕوا به خۆمان بهێنین، كاتێكیش بتوانین فێڵ له‌خۆمان بكه‌ین، ئه‌وا ده‌ست ده‌كه‌ین به فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئه‌وانی تر، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی ئه‌و ساخته‌كارییه‌وه بتوانین خه‌ون و خه‌یاڵ و وه‌همه‌كانمان به‌دی بهێنین و له واقیع دا ده‌سته‌به‌ریان بكه‌ین، نه‌ك هه‌ر له هزر و خه‌یاڵمان بخولێننه‌وه و رووح و ده‌روونمان بخۆن. ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه كه مرۆڤ بتوانێ سنوور بۆ خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی دابنێت، بگره زۆریش قورسه، بۆیه زۆرینه‌ی ڕه‌های مرۆڤه‌كان په‌نا بۆ ئامرازی چه‌په‌ڵ و دڕندانه ده‌به‌ن، تا خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانیان بهێننه دی.
هه‌ندێك شتی تر هه‌ن سنووردارن و نابێ زۆریان لێ بكه‌ین، كه سنووره‌كانیان فره‌وان بكه‌ین و ده‌ستمان زیاتر پێی بگات، سه‌ره‌كیترین خاڵیش له‌مه‌دا بریتییه له تواناكانمان، هه‌رچه‌ند زۆر له‌خۆمان بكه‌ین ناتوانین تواناكانمان زیاتر بكه‌ین و بیگه‌ن به ئاستی سوپه‌ر مرۆڤ و توانای هێنده به‌هێز و جیاوازمان هه‌بێت، كه هیچ مرۆڤێك نه‌یبێت، ئه‌مه جۆرێكه له سه‌رشێتی و دڕنده‌یی ناوخۆی مرۆڤ، كاتێك سنووری تواناكانت ناسی و قبووڵت كرد، ئه‌وكات ده‌توانیت به گوێره‌ی سنووری تواناكانت مامه‌ڵه بكه‌یت، نه‌ك زۆرتر له‌وه خۆت پێشان بده‌یت كه هه‌یت و له تواناتدایه.
ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان ئه‌و دوو بواره واته ده‌ربازبوون له كه‌سایه‌تی ساخته
ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان ئه‌و دوو بواره واته ده‌ربازبوون له كه‌سایه‌تی ساخته و فێڵ له‌خۆ و له خه‌ڵك كردن و گه‌یشتن به ژیانێك ساده و چێژبه‌خش، هه‌ركاتێكیش هاوسه‌نگی له نێوانیان بوونی نه‌ما، ئه‌وا جیاوازییه‌ك له نێوان مرۆڤ و دڕنده‌یه‌ك نامێنێته‌وه، چونكه مرۆڤ به جۆرێك بكوژ و مه‌ترسیدار و دڕنده ده‌بێت، كه باكی به‌وه نامێنێت زیان به هه‌موو مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نێت، تا شته سنوورداره‌كان بێ سنوور بكات و بێ سنووره‌كانیش سنووردار.
به دڵنیاییه‌وه هه‌موو مرۆڤێك ئاره‌زوو و ویستی زۆری هه‌یه، له هه‌مان كاتدا ترس و گومانی زۆریش، ئه‌وانه تا دوا هه‌ناسه له‌گه‌ڵت ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام پێویسته هه‌موویان بخه‌یته ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه، چونكه كاتێك خۆت ڕاده‌ستیان كرد، ئه‌وا ژیانت ده‌بێت به به‌شێك له دۆزه‌خ و هه‌رگیز ئارامی و پشوو و خۆشبه‌ختی نادۆزیته‌وه.
به گوته‌ی كیركه‌گارد هۆی دروستبوونی ئه‌و كێشه مه‌زنانه له مرۆڤ بریتییه له‌وه‌ی كه ئێمه ته‌نیا گرنگی به جوانكاری و رووخساری ژیان ده‌ده‌ین، نه‌ك واقیع و ناواخنی ژیانه‌وه، بۆیه هه‌رچه‌ند هاوسه‌رگیریمان كرد بێ، كاتێك كه پیاوێكی تر ببینین یان ئافره‌تێكی تر له بازاڕ و شه‌قامه‌كان، بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌هامان هه‌بێت، كه بتوانین ئه‌و پیاوه یان ئافره‌ته ناچار بكه‌ین ئاره‌زووه‌كانی ئێمه قبووڵ بكات، له كاتێكدا چێژ و ئارامی ناو ئه‌و خێزانه‌ی كه پێكمان هێناوه بریتییه له ناواخنی ژیان و مانه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كان، كه پرۆسه‌یه‌كی دوور مه‌ودایه و جیاوازه له‌وه‌ی تۆ بۆ چێژ و غه‌ریزه‌كان ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵ پیاوێكی تر یان ئافره‌تێكی تر به‌سه‌ر به‌ریت.
كاتێك ئه‌وانی تر هانت ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به كۆیله‌ی حه‌زه‌كان، ئه‌مه به‌ره‌و كاره‌سات ئاراسته‌ت ده‌كات، به‌ڵام بیر له‌وه بكه‌وه كه چێژی ڕاسته‌قینه‌ی ژیان له‌وه‌دایه، كه خه‌ڵكی بتكه‌ن به نموونه‌ی دڵسۆزی و په‌رۆشی بۆ خۆت و كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كانت كه تا مه‌رگ له‌گه‌ڵتدان و ده‌مێننه‌وه، هه‌موو مرۆڤێك وه‌ك گوڵێكه و دواجار هه‌ر ده‌وه‌رێ و ده‌چێته ژێر خاكه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵبده بۆنی خۆش و ناو و پێناسه‌ی خۆت به جۆرێك له دوای خۆت جێ بهێلێت، كه یارمه‌تی مرۆڤه‌كانی تر بدات، تا له كۆتوبه‌ندی حه‌زه‌كان ده‌ربازیان ببێت و ببن به باوك یان دایكێكی ڕاسته‌قینه یان هاوڕێیه‌كی ڕاسته‌قینه كه شانازییان پێوه بكرێت.