چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كه له هاوپه‌یمانێتی زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان جگه له ره‌وتی سه‌در پێكدێت، له ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له نۆی ئه‌م مانگه ناڕازییه و ده‌ڵێت له دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان داوه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له رۆژی یه‌كشه‌م به‌ڕێوه چووه، پێشێلكردنی یاسا و رێساكانی كارپێكراو له عێراق بووه.
به‌گوێره‌ی
شه‌فه‌قنا، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه سه‌رجه‌م پێشێلكارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تۆمار كردووه و وه‌ك سكاڵا راده‌ستی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی ده‌كات.
پێویسته بگوترێ له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌م، به‌شێك له لایه‌نه‌كانی شیعه كه به‌یه‌كه‌وه له‌ژێر ناوی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كار ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان جێهێشت. له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌ندێك لایه‌نی كوردستانیش به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كرد.
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌م فراكسیۆنه‌كانی سه‌در و پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ردوو لایه‌نی ته‌قه‌دوم وعه‌زم، رۆڵی باڵایان له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌بوو و به‌پێی رێساكان، كۆبوونه‌وه‌كه كرا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ محه‌مه‌د حه‌لبووسی به سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاته هه‌ڵبژاردن.
دواتر هه‌ریه‌ك له حاكم زاملی له ره‌وتی سه‌در و شاخه‌وان عه‌بدوڵا له پارتی دیموكراتی كوردستان به جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاتنه هه‌ڵبژاردن و ده‌رگا له‌به‌رده‌م ئه‌وه كرایه‌وه سه‌رۆكی كۆماری عێراق هه‌ڵبژێرێت.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م سكاڵایه‌ی هاوئاهه‌نگی، هاوشێوه‌ی سكاڵاكانی پێشتریان كه هێشتا هاوپه‌یمانێتییه‌كه پێك نه‌هاتبوو، شكست بێنێت
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م سكاڵایه‌ی هاوئاهه‌نگی، هاوشێوه‌ی سكاڵاكانی پێشتریان كه هێشتا هاوپه‌یمانێتییه‌كه پێك نه‌هاتبوو، شكست بێنێت. ئه‌وان دژی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن سكاڵایان تۆمار كردبوو به‌ڵام دادگاكه سكاڵاكه‌ی ره‌ت كردبووه‌وه.
پێویستە بگوترێ لە دوو تا سێ رۆژی رابردووش‌دا کەتیبەکانی حزبولا و بەشێک لە فەرماندەکانی حەشد بە شێوەی جیاواز هەڕەشەیان کردبوو و شەوی رابردوو موقتەدا سەدر لە تویتێك رای گەیاند كە لە هەنگاونان بەرەو پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتمانی بەردەوامن و دەرگاشیان بۆ هەندێك كراوەیە، لەوانەی تا ئێستە نیازی باشیان بەرانبەریان هەیە.
ئەو هەروەها روونی كردەوە، رێگە بە كەس نادەن، هەڕەشە لە هاوبەشەكانیان و ئاشتەوایی کۆمەڵگە بكات، چونكە حكوومەتی داهاتوو حكوومەتی یاسایە و هیچ بوارێك بۆ پێشێلكاری نییە، جا هەرچییەك بێت و لەلایەن هەركێیەوە بێت.