له ساڵی 2021 له ئه‌ڵمانیا، سه‌رووی یه‌ك ملیۆن ناونیشانی نوێی كتێب چاپ و بڵاو بوونه‌ته‌وه، به گشتیش له‌م وڵاته له‌و ساڵه‌دا 273 ملیۆن كتێب فرۆشراون.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، میدیا كۆنترۆڵ كۆی ئاماره‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه و فرۆشتنی كتێب له ئه‌ڵمانیای بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له ساڵی 2021دا یه‌ك ملیۆن و 28 هه‌زار و 469 كتێب بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو كراونه‌ته‌وه.
كتێبی ''ئاوازی قرژاڵه‌كانی رووبار'' له به‌رهه‌می دێلیا ئۆڤێنس، نووسه‌ر و زینده‌وه‌رناسی ناسراوی ئه‌مه‌ریكا، به پڕفرۆش‌ترین كتێب دێت كه 700 هه‌زار دانه‌ی لێ فرۆشراوه.
رۆمانی ''مرۆڤه‌كان'' له نووسینی ژوولی تێسێ نووسه‌ری ناسراوی ئه‌ڵمانی، له ریزبه‌ندی دووه‌می پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كاندا دێت
رۆمانی ''مرۆڤه‌كان'' له نووسینی ژوولی تێسێ نووسه‌ری ناسراوی ئه‌ڵمانی، له ریزبه‌ندی دووه‌می پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كاندا دێت، كتێبه‌كه باس له كۆرۆنا ده‌كات، له‌باره‌ی ژنێكه كه به كولتوورێكی شارنشینی له گوندێكدا ده‌ژیت.
پله‌ی سێیه‌م به كتێبی ''پشیله'' به‌خشراوه كه له به‌رهه‌می هاپه كركلینگ پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی ناسراوی ته‌رفیهییه له ئه‌ڵمانیا.
''پۆلی لیست'' كه چیرۆكێكی تاوانه و له‌لایه‌ن سباستیان فیتسیك نووسراوه، به چواره‌م پڕفرۆش‌ترین كتێب له ساڵی رابردووی ئه‌ڵمانیا دێت.