راپۆرتێکی رۆژنامەوانی له ئیسپانیا، بڕی ئه‌و پاره‌یه ئاشكرا ده‌كات، كه یانه‌كانی به‌شدار له سوپه‌ری ئیسپانیا له سعوودیه وه‌ری ده‌گرن.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، كه له كه‌ته‌لۆنیا ده‌رده‌چێت، ئه‌مڕۆ چوارشەم 12ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كرده‌وه، یانه‌كانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بۆ به‌شداریكردنیان له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، هه‌ریه‌كه‌ی بڕی 6.8 ملیۆن یۆرۆیان مسۆگەر کردووە، به‌ڵام یانه‌كانی ئاتلێتیک بیلباو و ئاتلیتیکۆ مەدرید هه‌ریه‌كه‌ی 800 هەزار یۆرۆ وەردەگرن.
جاری دووه‌مه یارییه‌كانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له سعوودیه ده‌كرێن، جاری یه‌كه‌م له 2019 بوو.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە داهاتی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا رەنگە بگاتە 12 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌گه‌ر نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنن، بە لەبەرچاوگرتنی بابه‌تی بازرگانی و ریکلام و سپۆنسه‌ر.
ئه‌م جیاوازییه‌ی بارسا و ریال له‌گه‌ڵ دوو یانه‌كه‌ی تر له رووی داهاتی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌وه، بۆ ناو و ده‌ستكه‌وت و ناوبانگ و مێژووی ئه‌م دوو یانه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له وه‌شانی رابردووی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، كه له شاری سێڤییا به‌ڕێوه چوو، ریال مه‌درید و سێڤییا هه‌ریه‌كه‌ی 800 هه‌زار یۆرۆیان وه‌رگرت، به‌ڵام بارسا، كه گه‌یشته یاریی كۆتایی بڕی 1.4 ملیۆن یۆرۆی وه‌رگرت، هه‌روه‌ها ئاتلێتیك بیلباو، كه نازناوه‌كه‌ی برده‌وه، 2 ملیۆن یۆرۆی وه‌رگرت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م، سه‌عات 22:00 به كاتی كوردستان، له یاریی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له یاریی كلاسیكۆدا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها سبه‌ی له هه‌مان كاتدا هه‌ردوو یانه‌ی ئاتلێتیك بیلباو و ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، براوه‌ی هه‌ردوو یاری، رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو له یاریی كۆتاییدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.