شێرزاد محه‌مه‌د
له‌م ڕۆژانه له ته‌له‌ڤزیۆنی ڕووداو ڕاپۆرتێك بڵاوكرایه‌وه و گله‌یی و گازانده‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، كه ته‌ختی خه‌وی منداڵان له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كانی هه‌ولێر كه‌مه و دوو یان سێ منداڵ به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك ته‌خت چاره‌سه‌ریان پێ ده‌درێت.
به‌داخه‌وه ره‌نگه ئه‌مه واقیعێكی تاڵ و ناخۆش بێت، به‌ڵام با لێره چه‌ند ڕاستییه‌كیش بخه‌مه ڕوو و لایه‌نی به‌رپرسیاریش له‌م كه‌یسه ده‌ستنیشان بكرێت.
كه‌س نكووڵی له‌وه ناكات كه حكوومه‌ت به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی، بۆ ئه‌مه‌ش كارنامه‌ی له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت زۆر جه‌خت له سه‌ر گرنگیدان به كه‌رتی ته‌ندروستی كراوه‌ته‌وه. له دوای ده‌ستبه‌كاربوونیشی سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان هه‌وڵیداوه له بواری ته‌ندروستی و دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه وبه‌ردی بناغه‌ی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دانراوه .
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نیازه و رژده له‌وه‌ی خزمه‌تی خۆی له هه‌موو بواره‌كاندا بكات
به‌ڵام هه‌قی خۆیه‌تی بپرسین باشه له ساڵانی ڕابردوودا كه پاره و داهاتی كوردستان زۆر بوو بۆچی گرنگی به ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كان نه‌درا؟ بێگومان لایه‌نی به‌رپرسیار له‌م بابه‌ته كابینه‌كانی پێشووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن كه به داخه‌وه له كاتێكدا تا ساڵی 2014 پاره‌یه‌كی زۆر و زه‌وه‌ند هاتووه‌ته كوردستان، كه‌چی له‌و هه‌موو كابینانهدا، به‌پێی پێویست نه‌خۆشخانه‌ی گشتی و حكوومی بۆ منداڵان دروست نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت به‌پێی چه‌ند راپۆرتێكی میدیایی و هه‌روه‌ها تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی كه گرووپێكی پزیشكان، له هه‌ولێر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ منداڵان دروست كرا و بڕیار بوو حكوومی بێت، به‌ڵام دواتر كرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلیی گرانبه‌ها.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نیازه و رژده له‌وه‌ی خزمه‌تی خۆی له هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌ش بكات، ئه‌وه‌تا دوای ده‌یان ساڵ، بۆ یه‌كه‌مین جار له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتی له سیده‌كان دانا، ساڵی ڕابردووش به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی هیتۆتێی له پارێزگای دهۆك دانا ، هه‌رچییه‌كی له ده‌ستیشی بێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی منداڵانیش كه‌مته‌رخه‌می ناكات.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئاخۆ هه‌ندێك له‌و میدیایانه‌ی له ڕێگه‌ی باسكردنی كه‌میی ته‌ختی منداڵان له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حكوومه‌ت، خۆیان بوێریی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌وردی به‌دوای ئه‌و بابه‌ته‌دا بچن و بپرسن: كێ به‌رپرسیاری راسته‌قینه‌یه له‌م دۆخه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی منداڵان له هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان؟ ئایا ڕووداو ڕه‌خنه له كێ ده‌گرێت؟.