سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارئاسانییه‌كی زۆری بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی كردووه و هه‌وڵی راكێشانی وه‌به‌رهێنانی وڵاتان بۆ ناوخۆیی كوردستان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م، د.محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارئاسانییه‌كی زۆری بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی كردووه و هه‌وڵی راكێشانی وه‌به‌رهێنانی وڵاتان بۆ ناوخۆیی كوردستان ده‌دات.
ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشخستنی زیاتری وه‌به‌رهێنان هاوكاری كوردستان ده‌كات
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێس پاچ راوێژكاری ئابووری له كونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا هات كه وه‌ك له راگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هاتووه، تاوتوێی دۆخی وه‌به‌رهێنان و ئه‌و هه‌نگاوانه كرا كه پێویسن بۆ زیاتر پیشخستنی سه‌رجه‌م سێكه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئابووری كونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاگادارن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی باشی ناوه بۆ پێشخستنی سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی پێشخستنی زیاتری وه‌به‌رهێنان.
له‌ماوه‌ی كاركردنی ئه‌م حكوومه‌ته‌دا، كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان پێشڤه‌چوونی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و پێشبینی ده‌كرێ تا چه‌ند ساڵی داهاتوو، ئه‌و كه‌ره‌ته بچێته قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندووی جیاواز.