نرخی نه‌وت له پێرێ سێشه‌مه‌وه رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه. نرخی ئێسته‌ی نه‌وت به به‌رزترین نرخی ئه‌و به‌رهه‌مه له دوو مانگی رابردوو هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 84 دۆلار و 50 سه‌نت ده‌فرۆشرێت. له كاتێكدا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌م به 81 دۆلار ده‌فرۆشرا. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش له 78 دۆلار و 50 سه‌نته‌وه بۆ 82 دۆلار و 40 سه‌نت هه‌ڵكشاوه.
وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكای دڵنیا كرده‌وه به ئاسانی ده‌توانێ كۆنترۆڵی هه‌ڵاوسان بكات.
نوێترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت، بۆ په‌یامێكی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكای دڵنیا كرده‌وه به ئاسانی ده‌توانێ كۆنترۆڵی هه‌ڵاوسان بكات.
هۆكارێكی تری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ كه‌متربوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی كاریگه‌رییه‌كانی ئۆمیكرۆن له لایه‌ك و دابه‌زینی قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌كی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ده‌گوترێ قه‌باره‌ی ئه‌و جۆره نه‌وته له‌م هه‌فته‌یه‌دا زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل دابه‌زیوه.
سه‌ره‌تای ساڵی 2020 له ژێر كاریگه‌ریی كۆرۆنا، نرخی نه‌وت تا خوارووی سفر دۆلاریش دابه‌زی و دواجار وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت، ناچار بوون به‌رهه‌مهێنان دابه‌زێنن و ئه‌و سیاسه‌ته‌ش تا ئێسته درێژه‌ی هه‌یه.