نامۆترین و گرانترین پشیله له دنیادا، خاوه‌نه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری میسره، كاتێك وێنه‌ی پشیله‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی نامۆییه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆری ترساندووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" له‌باره‌ی نامۆترین و گرانترین پشیله له دنیادا، ئاماژه‌ی به پشیله‌كه‌ی خاتوونه هونه‌رمه‌ندی میسری یاسه‌مین عه‌بدولعه‌زیز كردووه، چونكه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی پشیله‌كه‌ی، خه‌ڵكێكی زۆری ترساندووه.
یاسه‌مین كه وێنه‌كه‌ی له‌ڕێی ئینستاگرامه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی ناوی پشیله‌كه‌ی "بوبوس"ـه. دوای بڵاوكردنهوهیشی كۆمێنێتیكی زۆر بۆ هاتووه كه رووخساره مه‌ترسیداره‌كه‌ی بوبوس، زۆربه‌یان ترساندووه، چونكه رووخساری زۆر نامۆیه.
مونا زه‌كی كه ئه‌ویش هونه‌رمه‌نده بۆی نووسیوه، به‌ڕاستی رووخساری ئه‌و پشیله‌یه زۆر مه‌ترسیداره، كه ده‌یبینم، هه‌ست به مه‌ترسییه‌كی زۆر ده‌كه‌م. كه‌نده عه‌لووش كه ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندێكی تره نووسیویه‌تی، به‌ڕاستی پشیله‌یه‌كی زۆر نامۆیه و رووخسارێكی زۆر ترسێنه‌ری هه‌یه.
دواتریش پێگه عه‌ره‌بییه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌و جۆره پشیله‌یه زۆر گرانبه‌ها و نامۆترینه له‌ناو جۆره‌كانی پشیله‌كان. ئه‌و پشیله‌یه كه‌نه‌دییه و له جۆری "سڤینكس"ـه.