هێرش كرایە سەر لقێكی پارتی

:: AM:11:12:13/01/2022 ‌
بۆمبێكی دەستی دەخرێتە ناو لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، دوای تەقینەوەی هیچ زیانێكی نەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 13ـی كانوونی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "وشە" كەتووە، ئەمڕۆ بۆمێكی دەستی خراوەتە ناو حەوشەی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، ئەمڕۆ بۆمبێك هاوێشترایە ناو حەوشەی بارەگای لقی پێنج و ماڵپەڕی "ئەلتەئاخی" پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆمبەكە هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە.

باسی لەوەش كرد، رووداوەكە سەعات پێنج بەیانی ئەمڕۆ بووە و دوای تەقینەوەی بۆمبەكە، هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە.

"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، پێوەندی بە شوان ئەحمەد لێپسراوی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، بەڵام وەڵامی پێوەندییەكەی نەدایەوە.

لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەنتەری شاری بەغدایە و كار و چالاكییەكانی ئەو حزبەی تێدا ئەنجام دەدرێ‌، لە ڕابردووشدا بەهۆی بوونی ئەندام و بەدەستهێنانی كورسی لە ناو بەغدا لە خولی سێیەمی ئەنجوومەن نوێنەرانی عێراق، وەك ناوەندێكی بەهێزی حزبی سەیر دەكرێ‌.




وشە - رامیار جەواد