مامۆستایانی ئێران بۆ جاری سێیه‌م له ماوه‌ی مانگێكدا، خۆپێشاندانیان كرد و خۆپێشاندانی ئه‌مڕۆكه‌ش به گه‌وره‌ترین خۆپێشاندانیان هه‌ژمار ده‌كرێت و له 100 شار به‌ڕێوه چووه.
خۆپێشاندانه‌كان له‌دوای بانگه‌وازی ئه‌نجوومه‌نی هاوئاهه‌نگی دامه‌زراوه سه‌ندیكاییه‌كانی تایبه‌ت به توێژی ماۆستایان و رۆشنبیران به‌ڕێوه چوو، ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستا له كاتێكدا پۆسته‌ر و دروشمی جیاوازیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی.
داواكاریی سه‌ره‌كیی مامۆستایان پرسی مووچه و ماف و ئیمتیازه‌كانیانه، دا‌واشیان كردووه سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ی گیراون ئازاد بكرێن، كۆتایی به‌و گوشارانه بهێنرێت خراوه‌ته سه‌ر مامۆستایانی ئێران. هەر ئەمڕۆ پێنجشەم ژمارەیەک مامۆستا دەستبەسەر کراون.
به به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كانیان هاواریان ده‌كرد، ''قه‌ڵه‌م به‌سه‌ر چه‌كدا زاڵه.''
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، له تاران مامۆستایان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆ بوونه‌وه و بۆ پاڵپشتی له مافه‌كانیان، دروشمی توندیان دا و به به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كانیان هاواریان ده‌كرد، ''قه‌ڵه‌م به‌سه‌ر چه‌كدا زاڵه.''
داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه بووه له پله‌به‌ندیی ماف و ئیمتیازه‌كانی مووچه، رێژه‌ی 80%ی ده‌سته‌ی زانستی زانكۆكانیان بۆ له‌به‌رچاو بگیرێت و مووچه‌ی مامۆستایانی خانه‌نشینیش هاوسه‌نگ بكرێت.
پڕۆژه‌یاسای ماف و ئیمتیازی مامۆستایان 10 ساڵ ده‌بوو مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كرا، دواجار له كۆتایی پایزی ئه‌مساڵ له په‌رله‌مان په‌سند كرا بێ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری مامۆستایان به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی رازی بن.