دوای كۆتاهاتنی مشتومڕۆ ناو ماڵی سوننه به دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و تێپه‌ڕاندنی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه و دوای دیاریكردنی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ده‌رگه‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌ركۆمار واڵا كرا، ئێسته كورد هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر كاندیدێكی قبووڵكراو له‌لایه‌ن هه‌مووان رێك بكه‌وێت و سیناریۆی 2018 دووباره نه‌كاته‌وه.
پرسی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار به به‌رده‌وام به رێككه‌وتنی هێزه كوردییه‌كان، به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه یه‌كلا كراوه‌ته‌وه، له 2018 به‌هۆی بوونی دوو كاندید بۆ پۆسته‌كه و بردنه‌وه‌ی یه‌كێكیان، ناكۆكی له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه سه‌ری هه‌ڵدا، بۆیه ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌مان سیناریۆ دووباره نه‌بێته‌وه.
ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه نه‌بووین بۆ یه‌كێتی و هیچ لایه‌نێكی تر
عه‌بدوسه‌لام به‌رواری، سه‌ركرده له پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه تا ئێسته حزبه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌ركۆمار بۆ هیچ لایه‌نێك نه‌بووه و ده‌ستیشی پێوه نه‌گرتووه بۆخۆی.
روونی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لێدوانی ئه‌ندام و به‌رپرسانی پارتی به‌تایبه‌تی و حزبه كوردییه‌كان به‌گشتی له‌وباره‌وه باسی لێوه ده‌كرێت، هه‌ڵه تێگه‌یشتنی تیادایه، پارتی پێی وایه پۆستی سه‌ركۆمار پشكی كورده و پێویسته له‌ناو هه‌رێمی كوردستان سازان و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت.
دووپاتی كرده‌وه، ئێمه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه نه‌بووین بۆ یه‌كێتی و هیچ لایه‌نێكی تر، هاوكات نه‌شمان گوتووه ده‌ستمان به‌و پۆسته‌كه گرتووه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ له ناوخۆی هه‌رێم رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ین و به‌یه‌ك كاندید بچینه په‌رله‌مانی عێراق.