لیڤه‌رپوول و ئارسیناڵ بۆ گه‌یشتن به یاریی كۆتایی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را، ده‌بێت له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا ركابه‌رییه‌كه یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
ئه‌مشه‌و "پێنجشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م" له یاریی چوونی پێش كۆتایی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را "جامی كاراباو" هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوول و ئارسیناڵ له یاریگه‌ی ئانفێڵد، كه یاریگه‌ی لیڤه‌رپووله به‌یه‌ك گه‌یشتن و له ئه‌نجامیشدا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
لیڤه‌رپوول به‌بێ سه‌ڵاح و مانێ یاریی كرد، بۆیه نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆمار بكات، هه‌رچه‌نده له یاریگه‌ی خۆیاندا یارییان ده‌كرد، جگه له‌وه له خوله‌كی 24ـه‌وه ئارسیناڵ به 10 یاریزان یاریی كرد، دوای ئه‌وه‌ی گرانێت ژاكای یاریزانی ئارسیناڵ، به هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژییه‌وه به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
یاریی گه‌ڕانه‌وه 20ی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی ئارسیناڵ ده‌كرێت و براوه‌یان ده‌گاته یاریی كۆتایی.
له جامی كاراباودا، شه‌وی رابردوو یانه‌ی چێڵسی خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی تۆتێنهامدا دووباره كرده‌وه.