به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ری باشووری گۆی زه‌وی، كه به ده‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی سویتسیش ناوی ده‌برێ، به گوێره‌ی چاودێری مانگه ده‌ستكرده‌كان و به‌دواداچوونی زانایان ساڵ دوای ساڵ زیاتر ده‌توێته‌وه و شاخه به‌فرینه‌كانی هه‌ره‌س ده‌هێنن و دوای تواناوهیشیان ده‌بن به به‌شێك له ئاوی زه‌ریاكان، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیش، ئه‌گه‌ر ئه‌وناوچه‌یه به ته‌واوی بتوێته‌وه، ئه‌وا به‌رزی ئاستی زیاتر له چوار مه‌تر له زه‌ریا و ده‌ریاكان به‌رز ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌یش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و زانایان به ڕۆژی قیامه‌ت ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌و ناوچه‌یه كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی هێنده‌ی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا ده‌بێت و كه‌وتووه‌ته‌وه دوا خاڵی باشووری گۆی زه‌وییه‌وه، به هه‌زاران ملیار تۆن به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر یه‌كتری لێ كۆبووه‌ته‌وه، هاوشێوه‌ی كیشوه‌رێكی له به‌فر دروست كراوه، له شوێنی خاك. له ئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و ڕووداوه سروشتییه‌كان له ساڵی 1900ه‌وه تا ئێسته بڕی 20 سانتیمه‌تر ئاوی زه‌ریاكان به‌رزبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ڕوو له توانه‌وه بكات، ئه‌وا كاره‌ساتی یه‌كجار گه‌وره و مه‌ترسیدار ڕوو له گۆی زه‌وی ده‌كات و مه‌رگی ملیۆنان خه‌ڵك و ژێر ئاو كه‌وتنی سه‌دان گه‌وره شاری وڵاتانی جیا جیای لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
گرنگترین شاره گه‌وره و دیاره‌كانی دنیا كه له ئه‌نجامی توانه‌وه‌ی به‌فری ئه‌و ناوچه‌یه ژێر ئاو ده‌كه‌ون، بریتین له شه‌نگه‌های چین و نیویۆرك و مه‌یامی له ئه‌مه‌ریكا و تۆكیۆ له ژاپۆن و مۆمبای له هیندستان، كه هه‌ریه‌ك له‌و شارانه ژماره‌ی دانیشتووانی چه‌ندان ملیۆن كه‌س ده‌بێت، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی سه‌دان شاری تری نه‌ناسراو و قه‌باره بچووك و مامناوه‌ندیش به ته‌واوی نقوومی ئاو ده‌بن، هاوكات دوورگه‌كانی مالدیڤ و كیریباتی و تۆڤالۆ و زۆرێك له دوورگه و كه‌ناراوه نزمه‌كانی جیهان ده‌بن به به‌شێك له زه‌ریاكان و هیچ شوێنه‌وارێكیان نامێنێت، بۆیه زیانه‌كانی هێنده قورس و گه‌وره ده‌بێت، كه جیهان به‌رگه‌ی ناگرێ و به ته‌واوی هه‌ره‌س ده‌هێنێت، بۆیه توانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه به‌سته‌ڵه‌كه به ڕۆژی قیامه‌ت و كۆتایی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی چوێنراوه.
زانایان
له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌كان به ڕووی خه‌مڵاندنیان بۆ ئه‌و كاره‌ساته كردووه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه توانه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی 4%ی ئاوی زه‌ریا و ده‌ریاكان، له ساڵی 200هوهیش ساڵانه بڕی هه‌زار ملیار تۆن به‌سته‌ڵه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌توێته‌وه و ده‌بێ به ئاو و تێكه‌ڵ به ئاوی زه‌ریاكان ده‌بێت. ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌یش به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌وا تا 30 ساڵی داهاتوو به ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌توێته‌وه و هیچ شاخێكی به‌فرینی لێ نامێنێت و لافاو و ژێرئاوكه‌وتنی سه‌دان شار و ملیۆنان مرۆڤ ده‌بێت به واقیع و ڕاستییه‌كی تاڵ و ناتوانن لێی ده‌رباز ببین.
لایرین بیتیت زانای بواری ناوچه به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی جه‌مسه‌ره‌كانی گۆی زه‌وی له زانكۆی ویلایه‌تی ئۆریگۆن ده‌ڵێ، به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری به‌فرینی باشووری گۆی زه‌وی، ده‌ستی به له‌تبوون و ترازان كردووه، به خێراییه‌كی زۆر ده‌توێته‌وه و له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوو گۆڕانكاری گه‌وره دروست ده‌بێ و ڕێژه‌ی ئاو له‌سه‌ر گۆی زه‌وی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و قه‌باره‌ی وشكانی ڕوو له كه‌مبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌كات.
بابه‌ته‌كه ته‌نیا بریتی نییه له توانه‌وه‌ی به‌فری ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵكو زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاو به‌و ئاسته، كاریگه‌ری له سه‌رجه‌م ناوچه به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی تری گۆی زه‌وی له باشوور و باكوری گۆی زه‌وی دروست ده‌كات و وا ده‌كات ناوچه‌كانی تریش ڕوو له توانه‌وه بكه‌ن، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات لێكه‌وت و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و چه‌ندان سه‌ده‌ی داهاتوو بوونی بمێنێت و به‌رده‌وام مرۆڤایه‌تی بخاته به‌رده‌م كاره‌سات و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌وه.
له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی، پله‌ی گه‌رمی ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكانیش ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هیچ ته‌نێكی به‌فرین نه‌توانێ له‌سه‌ر ئاو بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش ئه‌و كاره‌ساته‌یه كه چه‌ند ساڵێكه زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن و داوا له جیهان ده‌كه‌ن، كه سه‌رنجیان بخه‌نه سه‌ر ئه‌و گرفته گه‌ورانه و هه‌وڵه‌كان یه‌كبخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له ڕوودانیان بكرێ، یان هه‌ر هیچ نه‌بێ زیانه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه و جیهان خۆی بۆ دۆخێكی مه‌ترسیداری له‌و شێوه‌یه ئاماده بكات و هه‌موو وڵاتان ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر و خه‌ڵكی ناوچه كه‌ناراوه‌كان له ئێسته‌وه ده‌ست به گواستنه‌وه‌یان بكرێت، نه‌ك بێباكانه به‌رده‌وام بن له ژیانكردن له ناوچه كه‌ناراوه‌كان و نزمه‌كان و دوای ئه‌وه‌ی كارهساتهكهیش به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێ، ده‌ست به ناڕه‌زایی بكرێ له دژی زانایان و حكوومه‌ته‌كان به‌رپرسیاریه‌تی له‌سه‌ر شانی خۆیان لابه‌رن.