یەكپۆشی لە زانكۆكانی كوردستان دەستی پێ‌ كرد

:: AM:10:22:14/01/2022 ‌
زانكۆی هەولێری پزیشكی، بە نووسراوێكی فەرمی ئاگاداری قوتابیانی دەكات لە كۆتایی ئەو مانگە یەكپۆشی دەست پێ‌ دەكات، هەر قوتابییەك پابەندنەبێت ڕێكاری بەرانبەر دەگیرێتە بەر.

ئەمڕۆ هەینی 14ـی كانوونی دووەم، بەپێی نووسراوێكی ڕاگری كۆلیژی پزیشكی هەولێر دەست "وشە" كەوتووە تێیدا هاتووە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی زانكۆ دەبێت لە كۆتایی ئەو مانگە قوتابیانی زانكۆی هەولێری پزیشكی پێڕەوی یەكپۆشی بكەن.

لە نووسراوەكە ئەوەیش باس كراوە، پاش كۆتایی ئەو مانگە قوتابی سەرپێچی بكات، خۆی لە ئاكاری بەرپرسیار دەبێت.

لە نووسراوەكە ئاماژە بەوەش كراوە، قوتابی لە هەڵبژاردنی جۆری جلوبەرگەكەی ئازادە، بەڵام جۆری ڕەنگەكە پێك دێت لە ڕەش و سپی و نیلی، ئەوەیش بەپێی كۆلێژ و بەشەكان رێكخراوە.

هەنگاو بۆ یەكپۆشی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان چەندین ساڵە كاری لەسەر دەكرێ‌ دوو ساڵی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەنگاوەكانی وەستا، پێشتریش بڕیار بوو لە چەند زانكۆ و پەیمانگەیەك بچێتە بواری جێبەجێكردن.




وشە - رامیار جەواد