ئەو مانگە شەش مادەی خۆراكی دابەش دەكرێت

:: AM:10:42:14/01/2022 ‌
وەزارەتی بازرگانی عێراق مادە خۆراكییەكانی بۆ ساڵی 2022 بە هاووڵاتییان دەدرێ‌ بڵاو كردەوە،  شەش مادەی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق تەواوبوونی ئامادەكارییەكانی بۆ دابەشكردنی مادە خۆراكییەكانی بەسەر هاووڵاتییان ڕاگەیاند، شەش مادەی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

وەزارەتی بازرگان باسی لەوەش كردووە، بۆ مانگی ئەو مانگە شەش مادەی خۆراكی بەسەر هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت پێكهاتوون لە برنج، زەیت، شەكر، فاسۆلیا، نۆك و دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ بەردەوامی دابەشكردنی ئاردی مانگانە.

ئەو وەزارەتە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هەر هاووڵاتییەك بەشە خۆراكی بریتیە لە ئارد نۆ كیلۆ، برنج سێ كیلۆ، زەیت یەك لیتر، شەكر یەك كیلۆ و دۆشاوی تەماتە 400 گرام، یەك كیلۆ پاقلەمەنی بۆ هەر كەسێك

بەهۆی گەندەڵی لە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانە و نەبوونی چاودێری و مادەی خۆراكی بێكەڵك چەندین دۆسیە لەسەر بازرگانان و كۆمپانیاكانی هێنانی خۆراكن بۆ عێراق.



وشە - رامیار جەواد