گۆڕانكاری لە كەشوهەوای كوردستان دەبێت

:: AM:11:54:14/01/2022 ‌
كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، كەشوهەوای سبەی تا رشادەیەكی زۆر بەرەو سەقامگیری دەچێت و لەچەند شوێنێك باران دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 14ـی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاكان ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لە دوای نیوەڕۆش ئەگەری تاوە باران و بروسكە هەیە و بەفریش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبارێت.

كەشناسیی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شەموو لە سەرجەم پارێزگاكان ئاسمان هەور و نمەباران دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت تا رادەیەك كەش سەقامگیر دەبێتەوە.

ئەوەیش باسكراوە كە پلەكانی گەرمی لە شەودا سێ‌ پلە لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت بە بەراوورد بە ئەمڕۆ.

دوێنێ‌ بەهۆی باران بارینێكی زۆر لە هەولێر ئاو لە چەند گەڕەكێك كۆبووەوە و بەو هۆیەو زیان زۆر بەر هاووڵاتییان كەوت.



وشە - رامیار جەواد