بەلای كەمەوە هەفتانە دووجار گۆشتی ماسی بخۆ

:: AM:09:40:15/01/2022 ‌
نەخۆشیی دڵ كە لە تەندروستیتدا بە "گەورەترین بكوژ" ناو دەبرێ و زۆرینەی ئەوانەی لە دنیادا گیان لە دەست دەدەن، هۆی نەخۆشییەكانی دڵە. پزیشكان بۆ ئەوەی لە نەخۆشییەكانی دڵ دوور بكەویتەوە، ئامۆژگاریت دەكەن كە بەلای كەمەوە هەفتانە دووجار گۆشتی ماسی بخۆیت.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ شەموو 15ی كانوونی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، پزیشكان نەخۆشییەكانی دڵیان بە "گەورەترین بكوژ" نار بردووە، بۆ ئەوەی لەو نەخۆشییە دوور بكەویتەوە، ئامۆژگاریت دەكەن كە بەلای كەمەوە هەفتانە دووجار گۆشتی ماسی بخۆیت، بەتایبەتی ئەو ماسییانەی چەوریی زۆریان تێدایە كە پڕاوپڕن لە ئۆمیگا 3.

بەپێی پێگە عەرەبییەكە، زۆرن ئەو خۆراكانەی چەوریی خراپیان تێدایە كە كاریگەرییان هەیە بۆ گیرانی دەمارەكان و بەتایبەتی دەمارەكانی دڵ، دواتریش بەهۆیانەوە پاڵەپەستۆی خوێن بەرز دەبێتەوە و لە ئاكامدا تووشی جەڵتەی دڵت دەكات.

پێگەی ئەلیكترۆنیی رۆژنامەی "ئیكسیریس" هەواڵێكی لەبارەی ئەو خۆراكانە بڵاو كردووەتەوە كە بەهۆیانەوە لە نەخۆشییەكانی دڵ دوورت دەكەنەوە، كاریگەرییان هەیە بۆ مانەوەی دڵ بە تەندروستییەكی باش، لەناویاندا بەتایبەتی دووپات لە خواردنی گۆشتی ماسی دەكات، لەناویاندا ئەو جۆرە ماسییانەی زیاتر چەورییان تێدایە وەك سەلەموون و توونە و سەردین.

ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو جۆرە ماسییانە، پڕاوپڕن لە ئۆمیگا 3 و ئەگەر بەلای كەمەوە هەفتانە دووجار ئەو جۆرە گۆشتە بخۆی، ئەوا لە نەخۆشییەكانی دڵ و بەتایبەتی لە جەڵتە دوور دەكەویتەوە.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د