پیێر ئیمریک ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی، له یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رانبه‌ر گانا به هۆی كێشه‌ی دڵه‌وه له جامی وڵاتانی ئه‌فریقا به‌شداریی نه‌كرد، هه‌روه‌ها سێ یاریزانی تریش تووشی هه‌مان كێشه هاتوون.
ئۆبامیانگ لە یەکەم یاریی گابۆن له پاڵەوانیەتیی ئه‌فریقا بەرانبەر کۆمۆرۆس (دوورگه‌ی مانگ) ئامادە نەبوو، چونکە تووشی ڤایرۆسی کۆرونا ببوو، هه‌روه‌ها له یاریی دووه‌میش شه‌وی رابردوو به‌رانبه‌ر گانا یاریی نه‌كرد.
بە پێی راپۆرتی لیژنەی پزیشکیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا، هه‌رسێ یاریزانی گابۆن "ئوبامیانگ، ئەکسێل می و ماریۆ لیمینا" بەهۆی کۆرۆنا ئامادەنەبوون و ئێسته کێشەی دڵیشیان تووش بووه، بۆیه نه‌یانتوانی به‌رانبه‌ر گانا یاریی بكه‌ن.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت، کە ئەلفۆنسۆ داڤیزی كه‌نه‌دایی و یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، مەشق و راهێنانی خۆی لەگەڵ یانەكه‌ی وه‌ستاند، چونكه ئه‌ویش به هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا، هه‌مان كێشه‌ی دڵی بۆ دروست بووه.
ئه‌م بابه‌ته، پێشهاتێكی ترسناكه بۆ یاریزانان به تایبه‌تی و مرۆڤایه‌تی به گشتی، كه به هۆی كاریگه‌ریی تووشبوون به كۆرۆناوه، كێشه‌ی دڵ دروست ده‌بێت.