دیمه‌نێك له یاریی هه‌ولێر و نه‌ورۆز، كه هه‌فته‌ی رابردوو له دهۆك كرا.
له گه‌ڕی 19ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له به‌غدا رووبه‌رووی یانه‌ی كه‌رخ ده‌بێته‌وه، له سلێمانییش یانه‌ی نه‌ورۆز پێشوازی له یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه ده‌كات.
هه‌ولێر و كه‌رخ
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی كانوونی دووه‌م، له گه‌ڕی 19 و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی "ئه‌فسانه ئه‌حمه‌د رازی" له به‌غدا، رووبه‌ڕووی یانه‌ی كه‌رخ ده‌بێته‌وه.
هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵكشانه و له چوار یاریی رابردوودا بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه.
ئه‌مڕۆش تیپه‌كه به ته‌واوی یاریزانه‌كانییه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌رخ ئاماده‌یه.
یانه‌ی هه‌ولێر له دوو رۆژی رابردوودا پیشه‌گه‌رێكی به‌ڕازیلی هێنایه ریزه‌كانی، له به‌رانبه‌ردا ده‌ستبه‌رداری سێ پیشه‌گه‌ری تر بوو.
له ریزبه‌ندی خولی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر 12یه و 20 خاڵی هه‌یه، یانه‌ی كه‌رخ له پله‌ی 16یه و 16 خاڵیشی هه‌یه.
هه‌ولێر و كه‌رخ تا ئێسته له مێژووی دیداره‌كانی نێوانیان، 33 جار به‌یه‌كگه‌یشتوون، كه‌رخ 13 بردنه‌وه‌ی هه‌یه و هه‌ولێریش 8 بردنه‌وه، له 12 یارییشدا یه‌كسان بوونه.
نه‌ورۆز و نه‌فتی به‌سڕه
یانه‌ی نه‌ورۆز دوای شكستی یاریی رابردووی به‌رانبه‌ر هه‌ولێر به 2-4 گۆڵ له یاریگه‌ی دهۆكدا، ئه‌مڕۆ هه‌وڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته‌كه ده‌دات، كاتێك له یاریگه‌ی خۆیدا له سلێمانی "مه‌لعه‌به‌كه" میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه ده‌كات.
نه‌ورۆز یه‌كه‌مجاره له یارییه‌كی فه‌رمیدا به‌رانبه‌ر نه‌فتی به‌سڕه یاریی ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات بردنه‌وه تۆمار بكات.
نه‌ورۆز به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ر وه‌لی كه‌ریم، ئێسته له پله‌ی 17یه و 16 خاڵی هه‌یه، له به‌رانبه‌ردا نه‌فتی به‌سڕه له پله‌ی هه‌شته‌مه و 26 خاڵی هه‌یه، كه یه‌كێكه له تیپه باشه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراق و عیماد عۆده راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌یه:
نه‌ورۆز – نه‌فتی به‌سڕه 13:45
كه‌رخ – هه‌ولێر 14:00
نه‌جه‌ف – زه‌وڕا 14:30
قوه‌ی جه‌وییه – سناعه 17:00
نه‌فتی وه‌سه‌ت – ئه‌لقاسم 19:30.