بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێی دوو مووشەكی جۆری كاتیۆشیا، هێرش كرایە سەر بنكەی توركیا لە سنووری باشیك لە پارێزگای نەینەوا.
ئەمڕۆ شەموو 15ـی كانوونی دووەم، هێرش كرایە سەر بنكەی هێزەكانی توركیا لە چیای باشیك لە سنووری پارێزگای نەینەوا.
ئەو هێرشە لە ڕێی مووشەكی جۆری كاتیۆشیا بووە و مووشەكەكان ئاراستەی بنكە سەربازییەكەی توركیا كراون، بەپێ زانیارییەكان هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئەو هێرشە لە كاتێكدایە لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ئەوە دەبێتە دووەم هێرشی مووشەكی بۆ سەر سەربازگەی زەلكا كە هێزێكی توركیا تێیدا جێگیرن لە سنووری پارێزگای نەینەوا.
دۆخی عێراق بە تەواوی تێكچووە و لە هەفتەی ڕابردووش لە بەغدا، چەندان هێرش بۆ سەر بارەگای هێزە عێراقییەكان ئەنجام دراوە.