ئا‌نتۆنیۆ کۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی، هۆشدارییەکی توندی داوەتە بەڕێوەبەرایەتیی یانه‌كه‌ی لە مێرکاتۆی ئه‌م زستانەدا.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كرده‌وه، کۆنتی داوای لە به‌رپرسانی تۆتێنهام کردووە داواکارییەکانی لە مێرکاتۆی ئه‌م زستانه‌دا جێبەجێ بکه‌ن، ئه‌گه‌رنا تیپكه جێ ده‌هێڵێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوەدا، کۆنتی هه‌ڵوێستی خۆی بۆ میدیاکان روون کردەوه، كه دڵنیایی به مانه‌وه له یانه‌كه‌دا نادات، ئه‌گه‌ر ئه‌م مانگه چه‌ند یاریزانێكی بۆ نه‌گوازنه‌وه تیپه‌كه‌ی.
میره‌ر نووسیویه‌تی، کۆنتی داوای لە به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئەستێرەی وڵڤەرهامتۆن "ئاداما تراورێ" واژوو بكه‌ن، هەروەها دوو یاریزانی به‌رگریكاریشی پێویسته.
کۆنتی لە لێدوانێکدا دوێنێ هەینی گوتی "نامەوێت ویست و ئیرادەی خۆم لە دەست بدەم، ئەگەرنا من دژایەتی ئامانجی خۆم دەکەم، ده‌زانم له كۆتایی وه‌رزدا یه‌ك تیپ ده‌بێته پاڵه‌وان، به‌ڵام من نامه‌وێت تایبه‌تمه‌ندیی خۆم له ده‌ست بده‌م".
ئا‌نتۆنیۆ كۆنتیی ئیتالی، له مانگی 11ی ئه‌م ساڵ مه‌شقی یانه‌ی تۆتێنهامی له ئه‌ستۆ گرت و ئاست و ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌ی به‌ره‌وپێش بردووه، به‌ڵام تیپه‌كه‌ی كه‌موكوڕی هه‌یه و پێویستی به یاریزانی تره.