پڕداهاتترین یوتیوبه‌ره‌كان بۆ ساڵی 2021 راگه‌یه‌نران. جیمو دۆناڵسۆن كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵه و به ناوی مسته‌ر بیست شت بڵاو ده‌كاته‌وه، به پڕداهاتترین یوتیوبه‌ر ناوی هێنراوه.
بڵاوكراوه‌ی فۆربێس ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرا كردووه و نووسیویه‌تی، دۆناڵدسۆن به‌و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، سه‌رووی 10 ملیار بینه‌ریان هه‌بووه و ئه‌مه‌ش وایكردووه 54 ملیۆن دۆلار داهاتی ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌و گه‌نجه به‌و هه‌نگاوه پێش رایان كاجی ته‌مه‌ن 10 ساڵ كه‌وت، كه ته‌نیا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ له ژێر ناوی دنیای كاجی، سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆری بینه‌ری بۆ لای خۆی راكێشابوو.
ئه‌و له ساڵی 2021 بۆ ریزبه‌ندی حه‌وته‌م یوتیوبه‌ری پڕداهاتی دنیا دابه‌زی و 27 ملیۆن دۆلاری ده‌ست كه‌وت.
ریزبندی دووه‌مدا دێت و توانی به ڤیدیۆكانی 45 ملیۆن دۆلار داهات كۆ بكاته‌وه.
جێیك پاوڵ كه بۆكسێرێكی شاره‌زای ئه‌مه‌ریكییه، له ریزبندی دووه‌مدا دێت و توانی به ڤیدیۆكانی 45 ملیۆن دۆلار داهات كۆ بكاته‌وه.
مارك ئه‌دوارد كه به ماركپیله‌ر ناسراوه، به كۆكردنه‌وه‌ی 38 ملیۆن دۆلار له ریزبه‌ندی سێیه‌مدا دێت.
بچووكترین یوتیوبه‌ر كه له لیسته‌كه‌دا ناوی هه‌یه، منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵی رووسیایه به ناوی ناستیا ردزینس كایا، له ساڵی 2021 سه‌رووی 27 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه و له ریزبه‌ندی شه‌شه‌مدا دێت.
به‌گوێره‌ی
سپوتنیك، 10 یوتیوبه‌ر به‌یه‌كه‌وه له ساڵی 2021 توانیویانه نزیكه‌ی 300 ملیۆن دۆلار داهات كۆ بكه‌نه‌وه.