له یاریی لووتكه و هه‌ره‌به‌هێزی خولی نایابی ئینگلته‌را، هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و چێڵسی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، یارییه‌كیش دواخرا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی كانوونی دووه‌م، گه‌ڕی 22ی پرێمه‌رلیگ یاریی به‌هێز به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام یاریی لووتكه و به‌هێزترین له نێوان مانچێسته‌ر سیتیی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی و چێڵسی، كه له پله‌ی دووه‌مه، به‌ڕێوه ده‌چێت.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی مان سیتی به‌ڕێوه ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بێت، هه‌رچه‌نده جیاوازیی نێوانیان 10 خاڵه.
مان سیتی به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه، جیاوازیی خاڵه‌كانی زیاتر ده‌كات و هه‌نگاوێكی تر له بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه نزیك ده‌بێته‌وه.
چێڵسی له لای خۆیه‌وه هه‌وڵ ده‌دات به ئه‌نجامێكی باش له یاریگه‌ی ئیتیحاد بێته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به لای كه‌م پله‌ی دووه‌م له ده‌ست نه‌دات، كه ئێسته یه‌ك خاڵ له پێش لیڤه‌رپوول خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌مه.
تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری چێڵسی ده‌ڵێت: پێویسته له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدابین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ركابه‌ریی بكه‌ین، چونكه مانچێسته‌ر سیتی باشترین تیپی ئینگلته‌رایه.
له دوای یاریی كۆتایی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ، كه چێڵسی به گۆڵێك له سیتیی برده‌وه، ئه‌مه دووه‌م یارییه به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له قۆناغی یه‌كه‌میشدا چێڵسی له یاریگه‌ی خۆیدا به گۆڵێك به سیتی دۆڕا.
له لایه‌كی تر یاریی نێوان بێرنلی و لێسته‌ر سیتی، كه ده‌بوو ئه‌مڕۆ بكرێت، دواخرا، ئه‌مه‌ش به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ناو یانه‌ی بێرنلی.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی پرێمه‌رلیگ:
مانچێسته‌ر سیتی – چێڵسی 15:30
نیوكاسڵ – واتفۆرد 18:00
نۆریچ سیتی – ئێڤێرتۆن 18:00
ولڤه‌رهامتۆن – ساوسامتۆن 18:00
ئه‌ستۆن ڤێللا – مانچێسته‌ر یونایتد 20:30.