هێرشبەری نەرویجی ئێرلینگ هالاند بۆ یەکەمجار لە بارەی داهاتووی خۆی لە میدیاکاندا قسەی کرد، ئاشكرای كرد یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند فشاری لێ ده‌كه‌ن.
ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبه‌ری بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی، له لایه‌ن چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌وروپاوه داوا كراوه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، راپۆرتە هه‌واڵه‌کانیش ئاماژە بەوە دەکەن یاریزانه‌كه دەتوانێت له کۆتایی ئه‌م وەرزەدا یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێت.
هالاند شه‌وی رابردوو له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر فرایبۆرگ، كه تیپه‌كه‌ی به 5-1 گۆڵ براوه بوو، توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.
هالاند له باره‌ی داهاتووی خۆیه‌وه ئاشكرای كرد: "یانه‌ی دۆرتمۆند ئێسته فشارم لێ ده‌كه‌ن بۆ ئەوەی له باره‌ی وەرزی داهاتوو بڕیاری خۆم بدەم".
گوتیشی: "من تەنیا دەمەوێت یاریی تۆپی پێ بکەم، بەڵام ئه‌وان ده‌ڵێن پێویستە بەم زووانە بڕیار بدەی، منیش پێشتر بۆ رێزگرتن له یانه‌كه‌م هیچ کات باسی داهاتووی خۆمم نەکردووە".
هالاند تا 30ی حوزەیرانی 2024 لەگەڵ دۆرتموند گرێبەست هه‌یه، بەڵام بڕگەیەک له گرێبه‌سته‌كه‌یدا هه‌یه، كه رێگەی دەدات هاوینی داهاتوو به 75 ملیۆن یۆرۆ بچێته یانه‌یه‌كی تر.
یانه‌كانی ریال مه‌درید، چێڵسی و مانچێسته‌ر سیتی له‌و یانانه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هالانددا واژوو بكه‌ن.