فڕه‌نسا كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به توندی ره‌خنه له دانوستانی ناوكی ده‌گرێت و ره‌شبینه له‌وه‌ی به هیچ ده‌ره‌نجامێك بگات.
جۆن ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا رای گه‌یاند، دانوستانه‌كانی بووژانه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناوكی كه له ڤیه‌ننا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وه‌نده به سستی به‌ره‌وپێش ده‌چێت، له‌وانه‌یه هه‌رگیز به هیچ ده‌ره‌نجامێك نه‌گات.
ئه‌و له پرێس كۆنفرانسێكدا كه له‌گه‌ڵ جوزێپ پورێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا قسه‌ی ده‌كرد و ئاماژه‌ی دا، ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئێرانی به‌راستی ده‌یه‌وێ به ده‌ره‌نجامێك بگات، ده‌بێت هه‌نگاوی پراكتیكی بنێت و دڵنیایه ئه‌مه‌ریكاش نه‌رمی ده‌نوێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه روو نه‌دات، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه له پرسی په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیای ناوكی، ته‌نگژه‌یه‌كی نوێ دێته كایه‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا، لێپرسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، گه‌شبینانه‌تر باسی له ره‌وتی دانوستانه‌كان كرد و گوتی، له هه‌فته‌كانی داهاتوودا له‌وانه‌یه به ده‌ره‌نجامێك بگات.
ئه‌و قسانه دوای ئه‌وه دێت كه پێنجشه‌می رابردوو، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دابوو له‌وه‌ی ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌رفه‌ت بۆ رێككه‌وتن ماوه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه روو نه‌دات، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا بژاده‌ی تری ده‌بێت.
له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا بۆ دووه‌م جار لۆدریان ره‌شبینی خۆی ده‌ربڕیوه.
ره‌نگه كه‌م وڵات هه‌بێت هێنده‌ی فڕه‌نسا له پرسی به ئه‌نجامگه‌یشتنی دانوستانی ناوكی ره‌شبین بێت، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا بۆ دووه‌م جار لۆدریان ره‌شبینی خۆی ده‌ربڕیوه.
بەگوێرەی
رادیۆ فەردا، له ساڵی 2018دا دۆناڵد تره‌مپ له رێككه‌وتنی ناوكی هاته ده‌ره‌وه و ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، رێككه‌وتنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه و هه‌ر به‌هۆی فریودانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌یه‌وێت په‌ره به به‌رنامه‌ی ناوكی و چه‌كی بالیستیكی بدات.
تره‌مپ سزای قورسی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و ئێرانیش زیاتر په‌ره‌ی به پێشێلكارییه‌كان داوه و پیتاندنی یورانیۆمی به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز كردووه‌ته‌وه.
هه‌شت گه‌ڕی دانوستان له نێوان ئێران و وڵاتان به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام هێشتا هیچ ده‌ره‌نجامێكی ئه‌رێنی نه‌بووه.