پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:01:43:15/01/2022 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و ڕووناكبیر و كەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی د. مارف عومەر گوڵ، پرسەنامەیەك بڵاو دەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی كانوونی دووەم، لە پرسەنامەیەكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و ڕووناكبیر و كەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی د. مارف عومەر گوڵم بیست.

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت . 

پڕۆفیسۆر دكتۆر مارف عومەر گوڵ، لە گوندی هەشەزینی سەربە شارەدێی سەنگاوی سەربە شارۆكەی چەمچەماڵ ساڵی 1956 لە دایك بووە، پسپۆڕی یاسای گشتی نێودەوڵەتی بوو، بڕوانامەی بەكەلۆریۆسی لە كۆلێژی یاسا ساڵی 1982 لە بەغدا بەدەست هێناوە، ماستەر و دكتۆرای لە زانكۆی كیڤ لە ئۆكرانیا ساڵی 1990 بۆ 1995 تەواو كردووە، زمانەكانی كوردی و عەرەبی و ڕووسی و فارسی و ئینگلیزی بەباشی زانیوە، خاوەنی زیاتر لە دەیان كتێبی دەستووری و یاساییە، هەروەها شاعیرێكی ناسراویش بووە، كۆتا بەرهەمی بەناوی "پێنج دیوان" بڵاو كردەوە.



وشە - رامیار جەواد