پێنجشه‌می رابردوو به بۆمب هێرش كرایه سه‌ر لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، به‌رپرسی لقه‌كه‌ش ده‌ڵێت، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكهاتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاوانبارانیش بگیرێن، ئه‌وا میلیشیاكان ئازادیان ده‌كه‌ن، چونكه دۆخی به‌غدا نائارامه و له مه‌ترسیدایه.
شوان محه‌مه‌د به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له حكوومه‌تی عێراق و پۆلیس و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان، سه‌ردانی لقیان كرد و لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوونیان ده‌ست پێ كردووه، ئێسته چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێن ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گاكه‌یان.
ئه‌و پێی وایه، هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای پارتی له به‌غدا، ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی هه‌یه، نه‌ك ئه‌وه‌ی بگوترێت هێرشی تیرۆریستی بووه، بۆیه‌ش ده‌زگا سیاسییه‌كان له‌م هێرشه به‌رپرسیارن.
''ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، حزبێكی داكۆكیكه‌رین له داوا و مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و هێرشانه پێمان ده‌ڵێن، ڕه‌وشی ته‌ناهیی عێراق تا ئاستی مه‌ترسیدار ناسه‌قامگیره..'' شوان محمه‌د وای گوت.
هه‌موو تاكێكی ئه‌و وڵاته مەترسی هێرشی له‌سه‌ره
وه‌ك زیاتر خستیه روو، به گشتی دۆخی ته‌ناهیی عێراق و به‌غدا زۆر ناسه‌قامگیره، هه‌موو تاكێكی ئه‌و وڵاته مەترسی هێرشی له‌سه‌ره، له هاووڵاتی سڤیله‌وه بگره تا ده‌گاته كادری حزب و به‌رپرسان، واقیعی به‌غدا وایه و ڕۆژانه چه‌ندان كه‌س ده‌كوژرێن و بێسه‌روشوێن ده‌كرێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه دۆخی ته‌ناهی خراپه، دۆخه‌كه له ده‌ستی هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌رچووه، ئه‌گه‌ر تاوانبارانیش بگیرێت، ئه‌وا میلیشیا چه‌كداره‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌زگاكانی پۆلیس و تاوانباره‌كان ئازاد ده‌كه‌ن.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ