حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی یه‌كێك بوو له حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی شیعه‌ی عێراق دژ به ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو، له ساڵی 1957 له‌لایه‌ن محه‌مه‌د باقر سه‌در باوكی موقته‌دا سه‌در، دامه‌زرێنرا و ئێسته‌یش نووری مالیكی ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه‌یه.
دوای ڕووخانی حزبی به‌عس، مالیكی گه‌ڕایه‌وه عێراق و زۆرترین ده‌نگی شیعه‌كانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد له نێو هاوپه‌یمانی نیشتمانیی شیعه‌كاندا، ئێسته‌یش به‌گوێره‌ی ئامار و پێوانه‌كان، ژماره‌ی لایه‌نگرانی ڕۆژ دوای ڕۆژ له لاوازبووندایه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی كانوونی دووه‌م، له كۆنگره‌ی 18م جارێكی تر نووی مالیكی به ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه هاته‌وه هه‌ڵبژاردن.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی خۆیان، ڕێژه‌ی لایه‌نگرانی حزبی ده‌عوه له ساڵی 2008 نزیكه‌ی 59% بوو، ئێسته بۆ ڕێژه‌ی 20% دابه‌زیوه له ته‌واوی عێراقدا، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی باوه‌ڕنه‌مانی خه‌ڵكه به حزبی ده‌عوه، شكستی ته‌ناهی و ئابووری و گه‌نده‌ڵی و قووڵبوونه‌وه‌ی ململانێی مه‌زه‌وی، سه‌رجه‌م ئه‌و پرسه گرنگانه خراوه‌ته ئه‌ستۆی حزبی ده‌عوه‌وه له ته‌واوی وڵات، له چه‌ندان كابینه‌ی ڕابردووی حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقدا، بۆیه لایه‌نگرانی ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
ساڵی 1957، حزبی ده‌عوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی ئیسلامی حه‌وزه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه له نه‌جه‌ف، بڕیاری دروستكردنی درا كه دیارترینیان سه‌ید مه‌هدی و سه‌ید باقر ئه‌لحه‌كیمی برای، تالیب روفاعی، محه‌مه‌د باقر سه‌در، مورته‌زا عه‌سكه‌ری و محه‌مه‌د ساڵح ئه‌لئه‌دیب بوون.
ئامانجه‌كانی به ئیسلامیكردنی كۆمه‌ڵگه و دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی ئیسلامی و بانگه‌شه‌كردن بوو بۆ ئیسلام له‌سه‌ر بنه‌مای شوورا وه‌ك له قورئاندا هاتووه، له‌مه‌یشدا له‌گه‌ڵ شیعه‌ی ئێرانی ناكۆك بوون كه ئه‌وان باوه‌ڕیان به ولایه‌تی فیقهی هه‌یه، هه‌ر ئه‌و ناكۆكییه پاشخان ئیسلامییه، بووه هۆكاری كشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د باقر سه‌در كه له‌گه‌ڵ حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف كێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو.
یه‌كه‌م له‌تبوون له‌ناو حزبی ده‌عوه له ئێران ڕووی دا كاتێك هاشم مووسه‌وی ساڵی 1998، حزبی ده‌عوه ڕێكخستنی عێراقی دامه‌زراند و خۆی و كۆمه‌ڵێك كادری باڵای حزبه‌كه جیا بوونه‌وه. دوای ئازادی عێراقیش چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تر له ده‌عوه جیا بوونه‌وه، له‌وانه عزه‌دین سه‌لیم كه بزووتنه‌وه‌ی ده‌عوه‌ی ئیسلامی ساڵی 2004 دامه‌زراند، پاشان هه‌مان ساڵ تیرۆر كرا، دوای ئه‌وه حزبی ده‌عوه رێكخستنی عێراق - ناوه‌وه له‌لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم عنزی دامه‌زرا، دواتر موقته‌دا سه‌در و عه‌مار حه‌كیم و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و عه‌بادیش جیا بوونه‌وه.
ساڵی 2007، حزبی ده‌عوه كۆنگره‌ی به‌ست و پۆستی ئه‌مینداری گشتی زیاد كرا، نووری مالیكی به‌رانبه‌ر به ئیبراهیم جه‌عفه‌ری زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌مه‌یش جه‌عفه‌ری ناچار كرد حزب به‌جێ بهێڵێت و ڕه‌وتی ئیسڵاحی دامه‌زراند. له‌وكاته‌وه مالیكی پۆسته‌كه‌ی جێنه‌هێشتووه له ئه‌مینداریه‌تی، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مالیكی ته‌واوی ئه‌ندامان و سه‌ركردایه‌تی و گوته‌بێژ و مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌ی گۆڕیوه، هه‌مووان له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و ده‌نگ ده‌ده‌ن كه ئه‌مه‌یش هۆكاری مانه‌وه‌یه‌تی.