نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی د.مارف عومه‌ر گوڵ بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی كانوونی دووه‌م، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمی و كه‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ر خوالێخۆشبوو د. مارف عومه‌ر گوڵ، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ده‌كه‌م هاوخه‌میانم.
"هیواخوازم خوای مه‌زن گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به كه‌سوكاریان ببه‌خشێت" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكی زۆری به خزمه‌تی ئه‌كادیمی و نووسین و ڕۆشنبیری به‌خشی.
پڕۆفیسۆر دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ، له گوندی هه‌شه‌زینی سه‌ربه شاره‌دێی سه‌نگاوی سه‌ربه شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ساڵی 1956 له دایك بووه، پسپۆڕی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی بوو، بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆسی له كۆلێژی یاسا ساڵی 1982 له به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه، ماسته‌ر و دكتۆرای له زانكۆی كیڤ له ئۆكرانیا ساڵی 1990 بۆ 1995 ته‌واو كردووه، زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ڕووسی و فارسی و ئینگلیزی به‌باشی زانیوه، خاوه‌نی زیاتر له ده‌یان كتێبی ده‌ستووری و یاساییه، هه‌روه‌ها شاعیرێكی ناسراویش بووه، كۆتا به‌رهه‌می به‌ناوی "پێنج دیوان" بڵاو كرده‌وه.