ئێسته كه عێراق له به‌رده‌م دانانی سه‌رۆك كۆماره و ژماره‌یه‌كی زۆر له عێراقییه‌كان خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه، له‌ناو كوردیشدا تا ئێسته جگه له‌وه‌ی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك خۆیان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام ململانێی بردنه‌وه‌ی ئه‌و كورسییه له نێوان هه‌ریه‌كه له هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری ئێسته‌یه كه كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
پۆستی سه‌رۆك كۆمار له عێراق، پۆستێكی ته‌شریفییه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیار كراوه، له‌وه‌ته‌ی ئازادكردنی عێراق له دوای جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌و پۆسته لای یه‌كێتی ماوه‌ته‌وه و دراوه‌ته به‌رهه‌م ساڵح، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی یه‌كێتی له ده‌نگه‌كانی و خراپی رۆڵی به‌رهه‌م ساڵح له رابردوودا، چانسی پێدانه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته به‌و كه‌متر بووه‌ته‌وه.
چانسی ئه‌مجاره‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه زۆر كه‌مه
پارتی دیموكراتی كوردستان دووه‌مین جاره له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌چێته كێبه‌ركێی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، جاری پێشوو فوئاد حوسێن كه ئێسته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح له كێبهركێدا بوون، به‌ڵام دواتر به رێككه‌وتنێكی نهێنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان توانیویانه ئه‌و پۆسته بۆ به‌رهه‌م ساڵح مسۆگه‌ر بكه‌ن.
به بڕوای چاودێرانی سیاسی، چانسی ئه‌مجاره‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه زۆر كه‌مه و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه نه‌توانێ بچێته‌وه كۆشكی سه‌لام، بۆ ئه‌وه‌یش چه‌ند هۆكارێكی روون هه‌ن.
به ددانپێدانانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، كلیلی كۆشكی سه‌لام ئیتر لای بارزانییه، چونكه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، لایه‌نی ته‌قه‌دوم و سه‌در و چه‌ند لایه‌نێكی تر دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی كێی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار پێ باش بێ، ده‌نگ به‌و ده‌ده‌ن، به‌و پێیه بێت ئێسته هۆشیار زێباری تاكه كاندیدی به‌هێزی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقه.
یه‌كێكی تر له به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م به‌رهه‌م ساڵح تا ئه‌و پۆسته وه‌رنه‌گرێته‌وه، كاندیدكردنی له‌تیف ره‌شیده. هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌ڵێ به سه‌ربه‌خۆ خۆی كاندید كردووه، به‌ڵام پێده‌چێ به‌شێكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵدا بێ.
كاندیدبوونی له‌تیف ره‌شید له كاتی ئێسته‌دا بێ هۆكار نییه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و مێردی شاناز برایم ئه‌حمه‌ده و ده‌كاته پووری بافڵ و قوباد تاڵه‌بانی، ئێسته‌یش جڵه‌وی یه‌كێتی به ده‌ست كوڕه‌كانی تاڵهبانییهوهیه.
به‌رهه‌م ساڵح به سیاسییه‌كی بێ ئیراده ناسراوه
چاودێران ده‌ڵێن، پێشاندانی له‌تیف ره‌شید له‌و كاندیدبوونهی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه كه نایانه‌وێ ئه‌و پۆسته‌یان له ده‌ست بچێ، بۆیه له حاڵه‌تی بوونی مه‌رجی پارتی یان هه‌ر لایه‌نێكی تر له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌وه ئه‌و ده‌به‌نه پێشه‌وه.
ئامانج عه‌لی چاودێری سیاسی، بۆ "وشه" ئاماژه ده‌كات كه دانانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق دووره، زۆر ئه‌گه‌ر هه‌ن كه وایانكردووه ئه‌و ئیتر نه‌توانێ بچێته‌وه كۆشكی سه‌لام.
ئه‌و چاودێره باس له‌وه ده‌كات كه له ماوه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری، هه‌ست كراوه كه ته‌نیا خۆی سوودمه‌ند بووه نه‌ك هاووڵاتییه‌كی عێراقی و كوردستانی. هه‌روه‌ها هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو سته‌مه نه‌بووه كه به‌غدا به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان كردی له بڕینی مووچه تا ده‌گاته كێشه‌كانی تری نێوان هه‌ردوولا.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م به‌رهه‌م ساڵح بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، كێشه‌كانی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش قووڵتر ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له نێوان كێشه‌ی هاوسه‌رۆكان، ساڵح هه‌رزوو خۆی بۆ ماڵی تاڵه‌بانی یه‌كلا كرده‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح به سیاسییه‌كی بێ ئیراده ناسراوه، زوو زوو حزب داده‌نێ و دواتر هاوڕێكانی جێده‌هێڵێ وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می دروستكردنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كردی. جگه له‌وه‌ی زۆر له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و كوردستان متمانه‌یان به كه‌سایه‌تیی ساڵح نییه.
هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریش له پۆسته‌كانی عێراق، ئه‌مه‌یش جۆرێكی تره له به‌ربه‌ستی به‌رده‌م وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه، بۆیه پێده‌چێ تا به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و هه‌موو به‌ربه‌سته لاده‌بات، عێراقێكی تر و نه‌خشه‌یه‌كی تری سیاسی له ناوچه‌كه‌دا بێته ئاراوه و ئه‌ویش بگه‌ڕێته‌وه بۆ مێرگه‌پان.