له رێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی زه بێست، بۆ باشترین یاریزانی جیهان، رۆبێرت لێڤاندۆڤسكیی پۆڵه‌ندی، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی برده‌وه.
رێوڕه‌سمه‌كه ئه‌مشه‌و "دووشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م" له زیوریخ به شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین كرا، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كان بۆ ئاشكراكردنی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كان ئاماده‌بوون.
له پێشبڕكێی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2021، رۆبێرت لێڤاندۆڤسكیی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی و گۆڵكاری بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
لێڤاندۆڤسكی توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر مێسی و محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌ده‌ست بهێنێت، كه ركابه‌ری بوون بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه.
ئه‌مه جاری دووه‌می له‌سه‌ریه‌كه لێڤاندۆڤسكی ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه، دوای ئه‌وه‌ی پارساڵیش به‌ده‌ستی هێنا.