حكوومه‌ت به رژدی و دڵسۆزانه مانگانه له كاتی خۆیدا ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستانیش پێی وایه، پێویست ناكات فه‌رمانبه‌ران بۆ مووچه‌كانیان تووشی دڵه‌ڕاوكێ بن، چونكه یاسای چاكسازی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌مه‌ش دۆخی ئابووری كوردستان جێگیر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارای و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی گوت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی خۆی و دڵنیایی ته‌واوی داوه كه هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا مووچه دابه‌ش بكات.
ئه‌و به پێویستی ده‌زانێ كه فه‌رمانبه‌ران تووشی دڵه‌ڕاوكێ و ترس نه‌بن، وه‌ك ئاشكرایه مووچه به به‌رده‌وامی و به‌بێ گرفت دابه‌ش ده‌كرێ و هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه.
حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانیش ئاماده‌ن تا پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ ساڵی 2022 په‌سند بكه‌ن
به‌گوته‌ی محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانیش ئاماده‌ن تا پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ ساڵی 2022 په‌سند بكه‌ن، به‌ڵام نه‌بوونی ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا و بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دیارینه‌كردنی بودجه له به‌غداوه، وایانكردووه له چه‌ند ساڵی رابردوودا پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سند نه‌كرێت.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، یاسای چاكسازی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له زۆربه‌ی سێكته‌ر و بواره‌كاندا جێبه‌جێ كراوه، زۆربه‌ی ماده و ڕێكاره‌كانی ئه‌نجام دراوه و سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست هێناوه و به‌رده‌وامیشه، ته‌نیا ئه‌وه ماوه له كۆتادا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی سه‌ربكه‌وێت و ژماره و ئاماره‌كانی یاساكه رابگه‌یه‌نێت.
سلێمان\ئاسان محه‌مه‌د