گۆرانیبێژی لاوی كوردی ڕۆژهه‌ڵات نه‌وید زه‌ردی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌مزووانه نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریی به‌شێوه‌ی كلیپ به‌ناوی "مه‌غروور" بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه بڕیاره له مانگی ئاینده چه‌ند كۆنسێترتێكیش بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، گۆرانیبێژ نه‌وید زه‌ردی له 26ی شوبات له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا، گه‌وره‌ترین كۆنسێرتی خێزانی ساز ده‌كات، هاوكات پلانی هه‌یه له چه‌ند شارێكی تری ئه‌وروپایش بۆ ڕه‌وه‌ندی كوردی كۆنسێرتی خێزانی ساز بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه نه‌وید زه‌ردی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریی تایبه‌ت به‌خۆی كه كلیپێكه ڕای گه‌یاندووه، "به‌رهه‌می (مه‌غروور) ئاماده‌یه و له نۆی مانگی شوباتی داهاتوودا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه".
شایانی باسه له كۆتایی ساڵی 2021 نه‌وید زه‌ردی كلیپی "شیرینه"ی بڵاو كرده‌وه، له یوتیوب كلیپه‌كه‌ی تا ئه‌مڕۆ زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 835 هه‌زار كه‌س بینه‌ری بووه.
نه‌وید زه‌ردی له‌دایكبووی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 2004وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، خوێندنی دیپلۆمی هه‌ر له‌وێ ته‌واو كردووه، ماوه‌ی نۆ ساڵه له ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌و ستایلانه‌ی ئه‌و كاریان تێدا ده‌كا بریتین له (پاپ، ڕاك، هیپ هۆپ).