ئانسۆ فاتی، یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ره‌تی ده‌كاته‌وه نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بدات، دوای ئەو پێکانەی لە یاریی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌رانبه‌ر ئاتلێتیک بیلباو دووچاری بوو.
فاتی له یارییه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر بیلباو له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، تووشی پێکانێکی سەخت بووه، كه له ماسوولکەی رانی چەپیدایه و به لای كه‌م چوار مانگ له یاریگه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كرده‌وه، فاتی رەتی کردەوە نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌نجام بدات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به چاره‌سه‌ری سروشتی چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، فاتی له كۆبوونه‌وه‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تیمی پزیشكیی یانه‌كه‌ی، ئەم بڕیارەی داوە، چونکە یاریزانەکە نایەوێت جارێکی تر بچێتەوه ژوری نەشتەرگەرییەوە و پێی باشە به چاره‌سه‌ری سروشتی چاك ببێته‌وه، كه پێی وایه خێراتره.
مۆندۆ نووسیویه‌تی، فاتی بۆیه ئه‌م بڕیارەی داوە، چونکە ئەو دواییانە لە دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند نەشتەرگەرییه‌ك له ئەژنۆی، ئازاری زۆری کێشاوە.
هاوكات سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی یاریزانه‌كه و یانه‌كه‌ی، پێویست ده‌كات یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی له باره‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ فاتی، یان ئه‌نجامنه‌دانی رابگه‌یه‌نێت.
دوای رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا له هاوینی ئه‌مساڵ، یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌موو هیوایه‌كی خۆی خسته سه‌ر شانی ئانسۆ فاتی، كه ببێته ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه و سه‌ركردایه‌تیكردنی تیپه‌كه، به‌ڵام یاریزانه‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه تا ئێسته پێكان له دوای پێكانی تووش ده‌بێت، به‌مه‌ش نه‌یتوانیوه ببێت جێی هیوای یانه‌كه.