له یاریگه‌ی بازیان و له یاریی یانه‌كه به‌رانبه‌ر یانه‌ی خانه‌قین له خولی پله یه‌كی كوردستان، به‌شێك له هانده‌رانی یانه‌ی بازیان دار و به‌ردیان گرته یاریزانانی یانه‌ی خانه‌قین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م، گه‌ڕی 11 له خولی پله یه‌كی كوردستان به‌ڕێوه چوو، له یاریگه‌ی بازیانیشدا هه‌ردوو یانه‌ی بازیان و خانه‌قین رووبه‌ڕوو بوونه‌وه.
له ئه‌نجامدا یانه‌ی بازیان به 2-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام له دوای كۆتاییهاتنی یارییه‌كه، به‌شێك له هانده‌رانی بازیان به شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه‌یان كرد و دار و به‌ردیان گرته یاریزانانی خانه‌قین.
له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له سۆشیاڵ میدیا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ندێك له هانده‌رانی بازیان دار و به‌رد له یاریزانانی خانه‌قین ده‌گرن، هه‌روه‌ها یانه‌ی خانه‌قین له رێڕه‌وی چوونه ده‌ره‌وه‌ی یاریگه گیریان خواردووه و ناتوانن بڕۆن.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه له‌م وه‌رزه‌ی خولی كوردستان رووداوی له‌م شێوه روو ده‌دات و تا ئێسته له چه‌ند یاریگه‌یه‌ك، به تایبه‌تی له خولی پله یه‌ك، كێشه و گرفتی له‌م شێوه‌یه دێته پێشه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێ سزای سه‌رپێچیكاران ده‌دات و غه‌رامه‌شیان ده‌كات، به‌ڵام هێشته ئه‌م رووداوانه بنبڕ نابن و دووباره ده‌بنه‌وه.