به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر گرتنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه له ماوه‌ی رابردوو هێمای هاتوچۆی تێكده‌دا یان ده‌یدزی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له شاری هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك له شه‌قامه‌كان هێماكانی هاتوچۆی تێك ده‌شكاند و تیمه‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر توانیان له ماوه‌یه‌كی كورتدا تۆمه‌تباره‌كه بگرن.
باسی له‌وه‌یش كردووه كه تۆمه‌تبار به پێی ماده‌ی 240 له یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د مسته‌فا په‌یامنێری "وشه" له هه‌ولێر راسته‌وخۆ چووه ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره هێماكانی هاتوچۆی لێ ده‌دزی و لێی ده‌كردنه‌وه.